
لە پاش حدکا، حدکیش دەستى بە چالاکى لە نێوخۆى ڕۆژهەڵات کردووە!
حدک و سوپاى پاسداران لە دیواڵانى سەردەشت شەڕیان کردووە
سەرلەبەیانی ئەوڕۆ لە نێوان تیمێکی پێشمەرگەی حیزبی دیموکراتی کوردستان و هێزێکی سوپای پاسداران لە دیواڵانی سەردەشت تێکهەڵچوون دروست بوو.
لە سەردەشتەوە، سەرچاوەیەکی تایبەت بە تۆڕی میدیایی ئاڤاتودی گوت "لە ئەنجامی ڕوودانی شەڕ لە نێوان پێشمەرگە و سوپادا چەند ئەندامێکی سوپای پاسداران کوژراون".
تا ئێستا نە سوپاى پاسداران و نە حیزبی دیموکراتی کوردستان ئەو تێکهەڵچوونەیان پشتڕاست نەکردووەتەوە، بەڵام بە پێی گوتەی شایەدحاڵان، لەو شەڕەدا سێ ئەندامی سوپای پاسداران کوژراون.