Skip to main content

هەناردەی نەتی ئێران بۆ ٥٠٠ هەزار بەرمیل دابەزیوە

هەناردەی نەتی ئێران بۆ ٥٠٠ هەزار بەرمیل دابەزیوە
AvaToday caption
posted onMay 19, 2019
nocomment

 

سەرچاوە ئاگادارەکان بڵاویان کردۆتەوە هەناردەی نەوتی ئێران بۆ٥٠٠ هەزار بەرمیل لە ڕۆژێکدا یا کەمتر لەوە دابەزیوە. سەرچاوەیەکی ئاگادار بە ڕۆیتێرزی گووتوە ئامانجی هەناردەی ئێران وڵاتانی هیند و چینن  و تاران ئیدی نەوتی خاو بۆ ئەوروپا و تورکیە نانێرێت.

 

بە پێی گووتەی سەرچاوەیەکی ئاگاداری نێودەوڵەتی، هەناردەی نەوتی خاوی ئێران لە مانگی بانەمەڕ گەیشتۆتە ٥٠٠ هەزار بەرمیل لە ڕۆژێکدا. خوولی لێخۆش بوونی ١٨٠ ڕۆژەی دیاریکراو بۆ بازرگانی نەوتی لەگەڵ ئێران ڕۆژی دووی مەی ساڵی ٢٠١٩ کۆتایی پێ هات.

دوای بڕیاری ئەمریکا بۆ بە سیفر گەیاندنی هەناردەی نەوتی ئێران و ئەوەی کە کۆشکی سپی سیاسەتی گوشاری هەرە زۆر نێوی ناوە، واشنگتۆن خۆی بوارد لە درێژکردنەوەی لێخۆش بوونی شەش مانگەی مەرجدار بۆ هاوردەی نەوتی ئێران لە لایەن هەشت وڵاتەوە. سەرەڕای گەمارۆکان، بە پێی ئەو زانیاریانەی دوو سەرچاوەی ئاگادار لە پیشەسازی نەوت بە ڕۆیتێرزیان داوە، ئێران لە سەرەتای مانگی مەی ڕا ڕۆژانە لە نێوان ٢٥٠بۆ ٥٠٠ هەزار بەرمیل نەوتی خاوی هەناردە کردووە. هێندێک سەرچاوەی دیکە دەڵێن ٤٠٠ هەزار بەرمیل گاز و سەرچاوەی دیکەی بەرهەم هاتوو لە نەوتی هەناردە کردووە.

یەکێک لەو دوو سەرچاوە ئاگادارە گووتویەتی: ئامانجی بارە نەوتییەکانی ئێران هیند و چینە و تاران ئیدی نەوت بۆ ئەوروپا و تورکیە نانێرێت. بە گووتەی ڕۆیتێرز بەرپرسێکی وەزارەتی نەوتی ئێران خۆی بواردووە لە دانی ئامار لەسەر ڕێژەی هەناردەی نەوتی ئەو وڵاتە. سەرکۆماری ئەمریکا ڕۆژی ١١ بانەمەڕی ساڵی پێشوو بڕیاری چوونە دەر لە ڕێککەوتنی بەرجامی واژۆ کرد.

لە دوای گەڕانەوەی گەمارۆکانی سەر کۆماری ئیسلامی، تاران نهێنی کارییەکانی سەبارەت بە هەناردەی بەرهەمەکانی زیاد کردووە و ئیدی زانیاری پێوەندیدار بە هەناردەی خۆی نادات بە وڵاتانی هەناردەکاری نەوت.