Skip to main content

زیادبوونی بودجەی سەربازى وڵاتان لە ساڵی ٢٠١٨

زیادبوونی بودجەی سەربازى وڵاتان لە ساڵی ٢٠١٨
AvaToday caption
posted onApril 29, 2019
nocomment

 

بە پێی نوێترین ڕاپۆڕتەکان وڵاتانی دونیا لە ساڵی ٢٠١٨ى زایینى، بە ڕێژەی دو لەسەد و نیو زیاتر لە ساڵی پێشوو، بودجەیان بۆ پڕچەککردنی چەک تەرخان کردووە. لە نوێترین پێرستدا ئەمریکا بە مەودایەکی زۆر و چین و عەرەبستانیش لە پلەکانی دواتر دێن بۆ زۆرى بودجەى سەۆیبازى

 

نوێترین ڕاپۆڕتی ئەنستیتۆی نێودەوڵەتی توێژینەوەکانی ئاشتی ستۆکهۆڵم "سیپری" دەریدەخات وڵاتانی دونیا لە ساڵی ڕابڕدووی زایینی بلیۆنێک و ٨٢ ملیار دۆلاریان تەرخان کردووە بۆ خۆپڕچەککردن.  ئەو ڕێژەیە بە ٢.٦ لەسەد زیادبوون لە چاو ساڵی پێشوو، وەک زۆرترین ڕێژەی لە سێ دەیەی ڕابڕدوو دادەنرێت.

شپیگێل ئانلاین دوشەممە نۆی بانەمەڕ بە بنەماگرتنی ئەو ڕاپۆڕتە نوسیویەتی ئەمریکا بە ٦٤٩ و چین بە ٢٥٠ ملیارد دۆلار لە پلەی یەکەم و دووهەمی ئەو ڕیزبەندییە دان و بودجەی نیزامی ئەو دو وڵاتە بە جیاوازی لەگەڵ ساڵی پێشوو و لە چاو وڵاتانی دیکە بە ڕێژەیەکی زۆرتر زیادی کردووە. دوای ئەو دوو وڵاتە بە پێی ڕیزبەند عەرەبستان، هیند و فەڕانسە لە پلەی دواتری کێبەرکێی چەکوچۆڵی جیهانیدان. عەرەبستان ساڵی ڕابردوو ٦٧ ملیار دۆلار و ٧٠٠ ملیۆن دۆلاری بۆ کڕینی چەکوچۆڵ و کەرەسەی شەڕ تەرخان کردووە.

لەو ڕیزبەندییەدا گۆڕانکارییەکی گەورە لەو دە وڵاتەی کە لە دوو ساڵی ڕابڕدوو زۆرترین بودجەی سەربازییان هەبووە نابیندرێت. ڕووسیە لە پلەی چوارەوە هاتووەتە پلەی شەش و ئاڵمان بە هاتنە پلەی پێنجەم جێگەی ژاپۆنی گرتووەتەوە.

 

بەرز بوونەوەی بودجەی سەربازى ئاڵمان

سەرازى

بودجەی سەربازى ئاڵمان ساڵی ڕابڕدوو ٤٩ ملیار و ٥٠٠ ملیۆن دۆلار بووە و ئێستا ١.٨ لەسەد زیاتر بووە. بە پێی توێژینەوەکانی ناوەندی سیپری، ئاڵمان لە ساڵی ڕابڕدووی میلادی ١.٢ لەسەدی داهاتى هەژمارنەکراوى نێوخۆیی بۆ کڕینی کەرەسەی سەربازى تەرخان کردووە و ئەو ژمارە وابڕیارە تا ساڵی ٢٠٢٥ زایینی بگاتە یەک و نیو لەسەد. بە پێی بڕیاڕەکانی ناتۆ ئەو ژمارەیە دەبێ بگاتە ٢ لەسەد.

پسپۆڕانى ناوەندی سپیری باوەڕیان وایە ئەگەرچی بودجەی سەربازى ڕووسیە لە ساڵی ڕابڕدوو بە هۆی کێشەی ئابوری کەمی کردووە و گەیشتووەتە ٦١ ملیار و ٤٠٠ ملیۆن دۆلار، ئەو وڵاتە هەروەها بە هەڕەشەیەک لە سەر ناوچەکە بە ئەژمار دێت و هەر ئەوە بووەتە هۆی ئەوەی بودجەی سەربازى وڵاتانی وەک پۆڵەندا، ئۆکراین، بولغارستان، لیتوانی و ڕۆمانی زیاد ببێت. ئەنیستیوتی نێودەوڵەتی توێژینەوەکانی ستۆکهۆڵم کە پێرستی بودجەی سەربازى ١٥٠ وڵاتی ئامادە کردووە، بۆ ڕێکخستنی ڕاپۆڕتی خۆی تەنیا بە ئاماری فەرمی وڵاتان قەناعەتی نەکردووە، بەڵکو سەرچاوەگەلی وەک بانکی ناوەندی، ناتۆ و پرسیارنامەکانی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکانیشی لەبەرچاو گرتووە.

ئەگەرچی بودجەی سەربازى وڵاتان لە ساڵی ڕابڕدوو بە هۆی کێشەگەلی وەک پرسی ئابووری و کێبەرکێی خۆپڕچەککردن و دروستکردنی گۆڕانکاری لە سیاسەتی بەرگری هەندێک ئاڵوگۆڕی بچوکى تێدا دروست بووە بەڵام  تا ئێستاش ئەمریکا لە پلەی یەکەم دایە و کێبەرکێ لەگەڵ ئەو وڵاتە دوور لە چاوەڕوانییە.

 

بودجەی سەربازى ئەمریکا یەک لەسەر سێی بودجەی سەربازى دونیایە

سەربازىىى

بودجەى سەربازى ئەمریکا لە یەک لەسەر سێی بودجەى گشتى ١٥٥ وڵاتی دونیا زیاترە کە بۆ خۆپڕچەککردن تەرخانیان کردووە، واتە ٣٦%ى بودجەى دونیا. ئەمریکا بە تەنیایی بەقەدرا بودجەی سەربازى هەشت وڵاتی دوای خۆی، بودجەی بۆ ئامانجی پەرەپێدان بە توانایی سەربازى تەرخان کردووە. چین لە کێبەرکێی خۆپڕچەککردندا پابەندی سوننەتەکانی ڕابڕدووی خۆیەتى و لە ساڵی ٢٠١٨ پێنج لەسەد زیاتر لە ساڵی پێشو بودجەی بۆ ئەو مەبەستە تەرخان کردووە.

ناوەندی سیپری سوییدی ئاشکرای کردووە کە ئێران لە ساڵی ڕابڕدوو، ١٣ ملیار و ٢٠٠ ملیۆن دۆلاری بۆ پەرەدان بە توانایی سەربازى خۆی دیارى کردووە و وەک ساڵی پێشوتر هەر لە پلەی هەژدەیەمی دونیادایە. لەو پێرستەدا تورکیە لە پلەی ١٥، ئیسرائیل لە پلەی ١٧ و پاکستان لە پلەی بیستەمدایە.