Skip to main content

دۆخە خرپاکەی خوزستان تا ٦ مانگی دیکە درێژەی هەیە

دۆخە خرپاکەی خوزستان تا ٦ مانگی دیکە درێژەی هەیە
AvaToday caption
قەیرانی بەڕێوەبەری لە ئێران هەتا دێت قەیرانەکانی خەڵکی ئێران قووڵتر دەکاتەوە.
posted onApril 24, 2019
nocomment


بە وتەی حیسامەدین نەراقی سەرۆکی ئەنجومەنی هاوکاری ئێران: ئامادەگی ئێران بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی قەیرانە سروشتییەکان زۆر لاوازەو لە کاتێکدا دەبوو بەپێ یاسا لە ئەمارەکانی مانگی سوور بەگوێرەی  دوولەسەدی حەشیمەتی ئێران پێداویستی یارمەتیمان هەبێت و هەڵبەت لە تاران ئەم ڕێژەیە ۱۰ لەسەد بێت، بەڵام زۆربەی ئەنبارەکانی مانگی سوور بەتاڵن.

 

نەراقی هەروەها ئاماژەی بە ئاستی لەڕادەبەدەری لاوازی بەڕێوەبەرانی ئێران لە کاتی لافاوەکە کرد و گوتی: تا ئێستاش ئامارێکی ڕوونمان سەبارەت بە ڕێژەی ئەو کەسانەی کە پێویستیان بە یارمەتی مرۆیی هەیە بەتایبەت لە خووزستان، نییە و کەسانێک کە لەدامەزراوەکانی بەڕێوەبەری قەیران بەرپرسن ئاستی زانیاری و لێهاتووییان زۆر لەخوارەوەیە و ئەمانەش بووەتە هۆکار بۆ ئەوەی کە دۆخی ئێستای خووزستان تا شەش مانگی دیکە درێژەی ببێت.

کۆماری ئیسلامی نە کاربەدەستانی زانای لێیە و نە ڕێگا بە خەڵکی خۆبەخشی زاناش ئەدا تا هاوکاری لافاولێدراوان بکەن. بەوتەی یەکێک لە چالاکانی خۆبەخش: ئێستا لە خووزستان کەسانێک خەریکی یارمەتین کە ئیشی سەرەکی ئەوان شتێکیترە و بۆ ئەو کارە ڕاهێنانێکیان نەدیوە.

 ئەنبارەکانی مانگی سووریش کە بەتاڵن، ئەوە نیشان دەدا کە خەڵکی ئەم ناوچانە پێویستییەکى زۆریان بە یارمەتی مرۆیی وڵاتانی دیکەی دونیا هەیە و جێگیربوونی چەکدارانی حەشدی شەعبی و فاتمیون و ئەلنوجەبا قەیرانی خووزستانی چەند ئەوەندەی دیکە قووڵتر کردووتەوە.

لافاوى خوزستان