▪️ مایک پۆمپئۆ وەزیرى دەرەوەى ئەمریکا لە کۆنفڕانسێکى خەبەرى قسەى لەسەر لێخۆشبوونى وڵاتان کرد و گوتى:
▫️ ئامانجى دەرچوونى ساڵێک بەر لە ئێستا ئەمریکا لە ڕێککەوتننامە ئەتۆمییەکە لەگەڵ ئێران، ئەوە بوو کە ڕەفتارى ڕژێمى ئێران چاپ و بگۆڕدرێت.
▫️ کۆمارى ئیسلامى ڕۆڵى هەبووە لە ئاژاوەنانەوە لە ڕۆژهەڵاتى نێوەڕاست.
▫️ کۆمارى ئیسلامى سوود لە پارەى فرۆشى نەوتەکەى ئێران وەردەگرێت بۆ پشتیوانیکردنى تیرۆریزم.
▫️ ئێمە پێشتر لێخۆشبوونێکمان بۆ هەندێک وڵات دانا تا بتوانن نەوت لە ئێران بکڕن.
▫️ بەڵام ئێستا ئیتر ئەمە ناهێڵین و هیچ کەس بەر لێخۆشبوون ناکەوێت.
▫️ ئامانجى ئێمە ئەوەیە کە هەناردەکردن و فرۆشى نەوتى ئێران بگەیێنینە سفر.
▫️ ئێستا ئەوان دەرفەتى ئەوەیان هەیە کە دووبارە بە ڕەفتارەکانى خۆیاندا بچنەوە.
▫️ ئێمە بە ئایەتوڵاکانمان گوتووە کە چیمان دەوێت.
▫️ بەوانمان گوتووە کە دەبێت بەرنامە موشەکییەکەتان بوەستێنن.
▫️ پێمان گوتوون کە نابێت پشتیوانى لە تیرۆریزم بکەن و هاووڵاتیانى بیانى بە گرۆگان بگرن.
▫️ بە ڕژێمى ئێرانمان گوتووە کە ڕەفتارى سرووشتى بکات و بگەڕێتەوە نێو کۆمەڵگەى کراوە.
▫️ ئێمە هاوڕایی خۆمان لەگەڵ خەڵکى ئێران ڕاگەیاندووە.
▫️ خەڵکى ئێران بە ئێمەیان گوتووە کە پاڵپشتى لە پاڵەپەستۆکانى سەر کۆمارى ئیسلامى دەکەن.
▫️ ڕژێمى ئێران دەبێت ڕەفتارەکانى چاک بکات.
دواى قسەکانى پۆمپئۆ ڕۆژنامەنووسان پرسیاران کرد:
▪️ پرسیار: هیچ گۆڕانێک ڕووى داوە لە ڕەفتارى ئێران لە پاش گەمارۆکان یا هیچ پشتیووانییەکیان بۆ حیزبوڵا کەم بووەتەوە؟
▫️ پۆمپئۆ: ئێمە ئاگادارى ئێران بووین و بە هۆى گەمارۆکانى ئێمە زۆر ڕەفتارى خراپى کەم بووەتەوە و ئاژاوەیان کەمتر بووەوە و کەمتر پارە دەگەیێننە حیزبوڵا. ئەمەیش دەرخەرى ئەوەیە کە گەکارۆمانى ئێمە هاوکارى ئێرانییەکانە تا پارەکانیان نەچێتە دەرەوە و بۆ پاڵپشتى تیرۆریزم بەکار نەهێنرێت.
▪️ پرسیار: کەسێکى نوێیان داناوە بۆ فەرماندەیی سوپاى پاسداران کە ڕادیکاڵە، ئاخۆ هیچ جیاوازییەک هەیە لە نێوانیان؟
▫️ پۆمپئۆ: لە نێوان ڕوحانى و زەریف لە سیاسەتەکانیان هیچ جیاوازییەک نییە و ئەوان پشتیوانى لە قاسم سولەیمانى دەکەن بۆ شێواندن و ئاژاوەنانەوە لە ڕۆژهەڵاتى نێوەڕاست.
▪️ پرسیار: پرسى نەوت ئێستا کەمێک لاوازتر بووە، هەرچەندە کەمێک نەوت لە ڤەنزوێلاشەوە دێت، چ دڵنیاییەکتان هەیە کە سعودیە و ئیمارات لە کاتى خۆی نەوت بخەنە بازاڕەوە، ئاخۆ پێنج وڵاتەکە بەمە ڕازى دەبن و بە گوێیتان دەکەن؟
▫️ پۆمپئۆ: ئێمە ئەمەمان ڕوون کردووەنەوە، ئەگەر پەیڕەوى نەکەن سزایان دەدەین. ئێمە دەمانەوێت لەگەڵمان بکەون، من قسەم لەگەڵ عەرەبستان و ئیمارات کردووە و ئەوان دڵنیاییان داوە کە نەوت بۆ بازاڕى دونیا دابین بکەن، هەڵبەت ئەم پرسەى ئێمەش لەگەڵ خواست و ئامانجەکانى ئەوانە.
▪️ پرسیار: ئاخۆ داعش هەروا مەترسیدارە؟
▫️ پۆمپئۆ: تیرۆریستە ئیسلامییەکان بەردەام مەترسیدارن، ئێمە کارێکى ڕاستی ئەنجام دەدەین بەرامبەر ئەم مرۆڤە خراپانە کە دەچن لە پەرستگاکان و لە کاتى نزا ئەم کارە خراپانە دەکەن. لە نێوبردنى ئەم چەکدارانە لە هەر شوێنێکى دونیا پێویستە و پێشتریش ٨٠ وڵات دژى داعش هاوکارییان کرد، بۆیە دەبێت لەنێویان بەرین.