Skip to main content

گفتوگۆى نێوان شازادە محەمەد بن سەلمان و ترامپ زیاتر لەسەر ئێران بوو

ەرۆککۆمارى ئەمەریکا لە دوو گفتوگۆى تەلەفۆنى لەگەڵ هەر یەک لە 'شازادە محەمەد بن سەلمانى پاشاى عەرەبستانى سعودیە و 'شێخ محەمەد بن زاید'ى پاشاى ئەبوزەبی، ستایشى ماندووبوون و سەرنجە  وردەکانیانى کردووە کە لەسەر دۆزینەوەى ڕێگەچارەیەک هەیانە بۆ بەهێزکردنى وڵاتەکانى ناوچەکە لەبەرامبەر گێرەشێوێنییەکانى ئێران لە ناوچەکەدا"
سەرۆککۆمارى ئەمەریکا لە دوو گفتوگۆى تەلەفۆنى لەگەڵ هەر یەک لە 'شازادە محەمەد بن سەلمانى پاشاى عەرەبستانى سعودیە و 'شێخ محەمەد بن زاید'ى پاشاى ئەبوزەبی، ستایشى ماندووبوون و سەرنجە وردەکانیانى کردووە کە لەسەر دۆزینەوەى ڕێگەچارەیەک هەیانە بۆ بەهێزکردنى وڵاتەکانى ناوچەکە لەبەرامبەر گێرەشێوێنییەکانى ئێران لە ناوچەکەدا"
posted onMarch 6, 2018
nocomment

کۆشکى سپى بەیاننامەیەکى بڵاو کردەوە کە "ئەورۆ کۆشکى سپى ٢٨ى فێبریوەرى سەرۆککۆمارى ئەمەریکا لەگەڵ شازادە محەمەد بن سىەلمان بە تەلەفۆن قسەیان پێکەوە کردووە و سەرەڕاى تاوتوێکردنى پرسەکانى وەک خەبات دژى تیرۆریزم، ئاسایش و ئابووریی هەردوولا، قسەى زۆر لەسەر ڕۆڵى ئێران لە تێکدانى ئارامى ناوچەکە کراوە". کۆشکى سپى نووسیویشیەتى کە "سەرۆککۆمارى ئەمەریکا لە دوو گفتوگۆى تەلەفۆنى لەگەڵ هەر یەک لە 'شازادە محەمەد بن سەلمانى پاشاى عەرەبستانى سعودیە و 'شێخ محەمەد بن زاید'ى پاشاى ئەبوزەبی، ستایشى ماندووبوون و سەرنجە  وردەکانیانى کردووە کە لەسەر دۆزینەوەى ڕێگەچارەیەک هەیانە بۆ بەهێزکردنى وڵاتەکانى ناوچەکە لەبەرامبەر گێرەشێوێنییەکانى ئێران لە ناوچەکەدا"

ئەمە لە کاتێکدایە کە ئەمەریکا و بەریتانیا و ئەڵمانیا و فەڕەنسا لە بەیاننامەیەکدا، پێشێلکردنى یاساى پڕچەککردنى یەمەنیان لە لایەن ئێرانەوە مەحکوم کرد.