حیزبە نەتەوەگەرا و دژە کۆچبەرەکانی ئەوروپا دەیانهەوێت بۆ هەڵبژاردنەکانی مانگی داهاتووی پەڕلەمانی ئەوروپا هاوپەیمانییەک لە نێو خۆیاندا پێک بهێنن.
هەوألدەرى ڕۆیتەرز بڵاوی کردەوە کە ئەندامانی چوار حیزب بڵاویان کردووەتەوە، دەیانەوێت بە پێکهێنانی ئەو هاوپەیمانەتییە گرووپێکی سیاسی نوێ پێک بهێنن. بڕۆک مویتن ڕێبەری حیزبی (ڕاستگەرای ئاڵترناتیڤ بۆ ئاڵمان ـ adf) گوتویەتی "ئەو حیزبانە خوازیاری چاکسازین لە یەکیەتی ئەوروپا و پەڕلەمانی ئەوروپا، بە بێ ئەوەی بیانهەوێ ئەو ناوەندانە لەناو بەرن".
بە گووتەی مویتن ئەو گرووپە لە پەڕلەمانی ئەوروپا ناوی "هاوپەیمانی ئەوروپا بۆ خەڵک و نەتەوەکان"ـە و لانیکەم ١٠ حیزب لە خۆ دەگرێت. ئەو بەرنامەیە لە لایەن متئۆ ساولینی جێگری سەرۆکوەزیرانی ئیتالیان ڕێکخراوە، ساڵوینی ڕێبەری حیزبی ڕاستگەرای لیگا نوردی ئیتالیایە.
سەرەڕای حیزبی ئاڵترناتڤ بۆ ئاڵمان، حیزبی کۆنەپارێزی فینلەند و حیزبی ڕاستگەرای خەڵکی دانیماڕک پشتیوانی لەو هاوپەیمانییەتە دەکەن. شایەنى باسە یەکێتى ئەوروپا و بەتایبەت حزبە ڕاستگەراکان بە دۆخى پەنابەران لە وڵاتەکانیان بێزارن و دەیانهەوێت سنوورێک بۆ ئەو پرسە دابنێن، هەر بۆیە خوازیارى ئەوەن کە چیتر ڕێگە نەدەن پەنابەران ڕوو بکەنە وڵاتەکانیان و ڕێگرى بن لە لێشاوى کۆچى نایاسایی.