ماوەیەکە حزبی دیموکرات تیمەکانى خستووەتە جووڵە لە نێو ڕۆژهەڵاتى کوردستان!
حدکا لە میراوای شنۆ کۆبونەوەی بۆ خەڵک گرت
پێشمەرگەکانى حزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران (حدکا) کە چەند ساڵێکە ڕاسانیان ڕاگەیاندووە و پێشمەرگەکانیان دەبەنەوە نێو ڕۆژهەڵاتى کوردستان و چەندین شەهیدیشیان داوە، شەوی شەممە ٩ی پوشپەڕ لە گەڕەکی میراوای شارى شنۆ کۆبونەوەیان بۆ خەڵکی ئەو شارە ساز کرد.
ئەم حزبە کە زیاتر لە ٢٥ ساڵە و بە پاڵەپەستۆى کۆمارى ئیسلامى لە لایەن حزبەکانى باشوورەوە ڕێگرییان لێ دەکرێت لەوەى کە پێشمەرگەکانی بنێرێتەوە ڕۆژهەڵات و ژیانی کەمپنشینی هەڵبژاردووە، دەستی کردووە بە چالاکى لە نێو شارەکانى ڕۆژهەڵات و لە چەند رۆژی ڕابردوودا تیمەکانی ئەو حزبە لە شوێنە جۆراوجۆرەکانی کوردستان کۆبوونەوەیان بۆ خەڵک پێک هێناوە و چەندین تێکهەڵچوونیان لەگەڵ سوپای پاسداران ئەنجام داوە.