Skip to main content

گەمارۆى نوێ دژی کۆماری ئیسلامی لە ڕێگایە

گەمارۆى نوێ دژی کۆماری ئیسلامی لە ڕێگایە
AvaToday caption
posted onApril 2, 2019
nocomment


 

دەسەڵاتدارێکی پلەبەرزی کابینەی ترامپ ئاشکرای کرد ئەمریکا بەتەمایە لە ساڵڕۆژی چوونەدەری ئەو وڵاتە لە بەرجام گەمارۆی نوێ بخاتە سەر کۆماری ئیسلامی. ئەگەری لابردنی لێخۆشبوونی کاتی بۆ وڵاتان زۆرە.

 

دەسەڵاتدارێکی ئەمریکایی کە نەیویستووە ناوەکەی ئاشکرا بکرێت ڕایگەیاندووە دەوڵەتی ئەمریکا خەریکی لێکۆڵینەوە لە سەر دانانی کۆمەڵیک گەمارۆی نوێیە دژی کۆماری ئیسلامی و گەمارۆ نوێیەکان ئەو بەشانەی ئابووری ئێران لە خۆ دەگرنەوە کە تا ئێستا گەمارۆکان نەیگرتوونەوە.

ئەو بەرپرسە ئەمریکاییە بە هەواڵدەری ڕۆیتەرزی گوتووە "ئێمە دەمانهەوێ ئەو هەست بە مەترسیکردنەی درێژەی هەبێت، دەمانهەوێ کۆمپانیاکان بگەنە ئەو قەناعەتە کە بازرگانی لەگەڵ ئێران لە قۆناغی ئێستادا بیرۆکەیەکی باش نییە". لە درێژەی قسەکانیدا گووتی "دەوڵەت هیوادارە لە حەوتووەکانی ئایندە هەنگاوی دیکە باوێژێ و لە یەکەمین ساڵڕۆژی هاتنەدەری ئەمریکا لە بەرجام هەرچەندی هەنگاوەکان زۆرتر بن پتر بە قازانجە. کۆکردنەوەی و ساغکردنەوەی ئەو گەمارۆیانە کات دەبات و وەزارەتی خەزێنەداری ئەمریکا خەریکی لێکۆڵینەوە کردنە لەسەری.

یەکێک لە ڕێگەکانی درووستکردنی گوشار لە لایەن ئەمریکا گەمارۆخستنە سەر کڕیارانی نەوتی ئێرانە. لە خولی نوێی گەمارۆ نەوتییەکان واشنتۆن هەشت وڵاتی لە گەمارۆکان دەرخستبوو و ئێستا شیمانەی ئەوە دەکرێت ئەمریکا کۆتایی بێنێت  بەو لێخۆش بوونانە.