Skip to main content

مەلیک سەلمان: ئێران هۆکارى ناسەقامگیرى ناوچەکەیە

مەلیک سەلمان: ئێران هۆکارى ناسەقامگیرى ناوچەکەیە
AvaToday caption
posted onMarch 31, 2019
nocomment

 

پاشای عەرەبستانی سعودی لە دەستپێکی دانیشتنی سەرۆکی وڵاتانی عەرەب گووتی: ڕیاز هەر هەنگاوێک کە ببێتە هۆی پێشێلکرانی سەروەری سوریە لە سەر بەرزاییەکانى گوڵان ڕەت دەکاتەوە.

 

بڕیاڕی دۆناڵد ترامپ بۆ بە فەرمیناسینی دەسەڵاتی ئیسرائیل بەسەر بەرزاییەکانى گوڵان کاردانەوەی نەرێنی زۆری لە نێو وڵاتانی ناوچە لێکەوتووەتەوە. پاشای عەرەبستان لە درێژەی قسەکانیدا ئێرانی بە هۆکاری ناسەقامگیری زانی.

دانیشتنی ساڵانەی یەکیەتی عەڕەب ڕۆژی یەکشەممە لە تونس بەڕێوە چوو. لەو دانیشتنەدا نوێنەرانی ٢٢ وڵاتی عەرەب جگە لە سوریە بەشدار بوون. عەبدولعەزیز بوتفلیقە سەرۆکی جەزایر و عومەر ئەلبەشیر سەرۆکی سودان لە دانیشتنەکەدا ئامادە نەبوون. سەرکۆماری جەزایر و سودان دەگەڵ خۆپێشاندانی گەورەی جەماوەری ڕووبەڕوو بوونەوە.

هەواڵدەری ئاسۆشێتد پرێس دەڵێ چاوەڕوان دەکرێ لە کۆتایی دانیشتنی یەکیەتی وڵاتانی عەرەب، بڕیاڕنامەیەک بۆ مەحکومکردنی بڕیاڕی ئەمریکا سەبارەت بە فەرمیناسینی دەسەڵاتی ئیسرائیل بەسەر بەرزاییەکانی گوڵان دەرکرێت.