Skip to main content

کەیهان کەلهوڕ بەشێک لە داهاتی کۆنسێرتەکانی دەبەخشێتە لێقەوماوانی لافاوەکە

کەیهان کەلهوڕ بەشێک لە داهاتی کۆنسێرتەکانی دەبەخشێتە لێقەوماوانی لافاوەکە
AvaToday caption
posted onMarch 27, 2019
nocomment

 

کەیهان کەلهوڕ ، هونەرمەندی ناوداری کورد لە لاپەڕەی سەرەکی ئێنستاگرامەکەیدا نووسیویەتی بەشێک لە داهاتی کۆنسێرتەکانی داهاتووم تەرخان دەکەم بۆ هاوکاری کردنی خەڵکی لێقەوماوی گوڵستان.

شایانی باسە بە هۆی هاتنی لافاو لە زۆربەی شارەکانی ئیران بە تایبەت لە گوڵستان، مازندەران و شیرزا زیاتر لە ٢٥ کەس بوونە قوربانی و سەدان کەس بریندار بوون و خەسارێکی زۆر وەبەر ماڵ و حاڵ و زەوی کشتوکاڵی خەڵک کەوتووە.