کوردەکانی ڕۆژئاوای کوردستان داوای پێکهاتنی دادگایێکی نێودەوڵەتی دەکەن بۆ لێپرسینەوە لە داعشە دیلەکانی دەستیان و سزادانیان. کوردەکانی ڕۆژئاوا کە ناوچەیەکی بەرفراوانیان لە باکووری سوریە لە ژێر دەستە، خوازیاری پێکهاتنی دادگایەکی نێودەوڵەتین بۆ لێکۆڵینەوە و دادگاییکردنی هەزاران ئەندامی داعش کە لە بن دەستیاندان.
لە ڕاگەیێندراوی کوردەکانی ڕۆژئاوای کوردستاندا هاتووە "بۆ ئەوەی داداگاییکردنی ئەندامەکانی داعش دادپەروەرانە و گونجاو لەگەڵ یاسا و زاگۆنە نێودەوڵەتییەکان پێک بێت، پێویستە دادگایەکی نێودەوڵەتی پێک بهێندرێت".
عەبدولکەریم عومەر یەکێک لە دەسەڵاتدارانی پلەبەرزی ڕۆژئاوای کوردستان ئاشکرای کردووە پاشماوەکانی داعش لە باغوز ماون و هێزەکانی ئەوان بە دوایانەوەن. داعش ٨٨ هەزار کیلۆمەتری چوارگۆشەی خاک لە عێراق و سوریە لە ژێر دەست دابوو بەڵام ئێستا هیچ پێگەیەکی لە دەستدا نەماوە.
دەسەڵاتدارانی ئەمریکایی گریمانەى ئەوە دەکەن ١٥ بۆ ٢٠ هەزار داعشی چەکدار تا ئێستا لە ناوچەکەدا هەبن، بەڵام بەشی زۆریان خۆیان حەشار داوە و خەریکی کۆکردنەوەی هێزی نوێن.