Skip to main content

گریمانەى دووبارەبوونەوەی خۆپێشاندانی هاوشێوەی بەفرانباری ٩٦ هەیە

گریمانەى دووبارەبوونەوەی خۆپێشاندانی هاوشێوەی بەفرانباری ٩٦ هەیە
AvaToday caption
میدیاکانی ئێران لە زمان بەرپرسانی ئەو وڵاتە کۆمەڵیک ئامار بڵاو دەکەنەوە کە دەرخەری هەلومەرجی خراپی ژیانی خەڵکە.
posted onFebruary 28, 2019
nocomment


بازاڕی دروای ئێران لە کۆتاییەکانی ساڵی ڕابڕدووە بە تایبەت بەدوای چوونە دەری ئەمریکا لە بەرجام لەگەڵ بەرزی ونزمی زۆر بەرەوڕوو بووەتەوە. هیچ کام لە هەوڵەکانی دەوڵەت وەک بڕیاری یەک ژمارە کردنی نرخی دراو و بەڵێنەکانی دەسەڵاتداران  و سەرۆکی پێشووی بانکی ناوەندەی بۆ کۆنتڕۆڵکردنی ئەو دۆخە و تەنانەت قۆڵبەستکردنی بە کۆمەڵی ئەو کەسانەی کە بە تێکدەری بازاڕی دراو دەناسرێن، نەبووە هۆکار بۆ ئەوەی بە شێوەیەکی تەواو شڵەژاوی بازاڕی ئێران کۆنتڕۆڵ بکەن و کاریگەرییان هەبێ لەسەر کەمکردنەوەی نرخی دراوی بیانی.

 

لە مانگەکانی ڕابڕدوودا خەڵکی ئێران لەگەڵ کێشەی زۆر جدی تایبەت بە دابینکردنی بژێوی ژیانیان بەرەوڕووبوونەوە و بە تایبەت گرانبوونی گۆشت لە حەوتووەکانی ڕابڕدوودا تا ئاستێک کێشەی خوڵقاند کە یەک لەسەر چواری ڕێستۆرانەکانی تاران داخران. بە پێی ئاماری ناوەندی ئاماری ئێران ڕێکۆردی گرانی لە ئێراندا ڕێبەندانی ئەو ساڵ ئاستێکی پێوانەیی تۆمار کردووە و بە پێی ئەو ڕاپۆڕتە کە حەوتووی ڕابردوو بڵاو کراوەتەوە پێنوێنی گشتی کاڵا و خزمەتگوزاریەکان لەو مانگەدا لە ئێران بە جیاوازی لەگەڵ ساڵی ڕابڕدوو ٤٢.٣ لەسەد زیادی کردووە و ئەوە لە کاتێکدایە کە تەنیا ٢٠ لەسەد زیاد کردنی مووچە بۆ کرێکاران پێشبینی کراوە.

لەونێوەدا تەنانەت زۆر سیمای نیزیک لە دەسەڵاتی ئێرانیش هۆشداری دووبارەبوونەوەی خۆپێشاندانەکانی هاوشێوەی مانگی بەفرانبار دەدەن. حیسامەدین ئاشنا ڕاوێژکاری سەرکۆماری ئێران ڕایگەیاندبوو کە بەستێنی ناڕەزایەتییە شارییەکان هەروا درێژەی هەیە ئەویش بە هۆی ئەو هۆکارەکانی تا ئێستا چارەسەر نەکراون و بواری ئەو خۆپێشاندانانە دابین دەکەن. سادق زیباکەلام سەبارەت بە داهاتووی ئێران دەڵی گەمارۆکان ئەو ساڵمان بۆ تاڵتر دەکەن و نازانین ساڵی داهاتوو چ ڕوو دەدات.

بە گووتەی زیباکەلام ساڵی ٩٦ ئەوە ڕوون بوو کە جیا لە داخوازییەکانی ساڵی ٨٨ دەیەی حەفتاییەکانی ئێرانیش داواکاری و ویستی تایبەت بە خۆیان هەیە کە هەمووی گرێدراوە بە ناکامی ئابووری. لە درێژەدا گووتی ئەگەر چارەیەک نەدۆزرێتەوە بۆ ئەو دۆخە دوور نییە ساڵی داهاتووش شایەتی بینینی ناڕەزایەتی هاوشێوەی خۆپێشاندانەکانی ساڵی ٩٦ بین.