Skip to main content

ئەندامێکی سەرکردایەتیی پاک: بە مووشەک هێرش کرایە سەر بارەگاکانمان لە پارێزگای هەولێر

بەرپرسێکی پارتی ئازادی کوردستان (پاک) دەڵێت: بە 5مووشەک هێرش کراوەتە سەر بنکەیەکی ئەو پارتە لەسنووری پارێزگای هەولێر.
بەرپرسێکی پارتی ئازادی کوردستان (پاک) دەڵێت: بە 5مووشەک هێرش کراوەتە سەر بنکەیەکی ئەو پارتە لەسنووری پارێزگای هەولێر.
posted onJuly 22, 2026
nocomment

رۆژی سێشەممە، ئەدیب خالیدیان،ئەندامی سەرکردایەتیی پارتی ئازادی کوردستان راگەیاند: "لە کاژێرێکدا بە 5 مووشەکی بالیستی هێرش کرایەسەر بنکەی چەمشار لە نزیک کەمپی دارە شەکران لە پارێزگایهەولێر."

ئەدیب خالیدیان گوتی: یەکەم و دووەم مووشەک کاژێر 8:30بوو، سێیەم مووشەک کاژێر 8:56 خولەک و چوارەم وپێنجەمیش کاژێر 9:00ـی شەو بوو.

ئەدیب خالیدیان گوتی: "هەر پێنج مووشەکەکە لەلایەنسیستمی بەرگرییەوە بەرپەرچ دراونەتەوە و خراونەتە خوارەوەو هیچ زیانێکیان نەبووە."

بەرەبەیانیی رۆژی یەکشەممە، 19-07-2026ـیش بە درۆنێکهێرش کرایە سەر بارەگاکە و 8 پێشمەرگەیان بریندار بوون.

ئەم هێزەی رۆژهەڵاتی کوردستان تاوەکو ئێستا چەندینجارلەلایەن هێزەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە بۆردوومانکراوە. لە هێرشەکانی پێشوودا دوو پێشمەرگەیان گیانیانلەدەستدا و 26 پێشمەرگەشیان برینداربوون.

لە دەستپێکی جەنگی نێوان ئەمریکا و ئیسرائیل لەگەڵ ئێرانلە 28ـی شوباتەوە تاوەکو ئەمڕۆ 19ـی تەممووز، هەرێمیکوردستان بە نزیکەی 920 درۆن و مووشەک بۆردوومانکراوە. لە ئاکامدا 31 شەهید و 148 بریندار هەن کە 82برینداریان پێشمەرگەی حیزبەکانی رۆژهەڵاتی کوردستانن.