Skip to main content

ئەمیرعەلی میرجەعفەری، یەکێک لە دەستگیرکراوانی خۆپێشاندانەکان لەسێدارە درا

ئەمیرعەلی میرجەعفەری، یەکێک لە دەستگیرکراوانی خۆپێشاندانەکان لەسێدارە درا
posted onMay 20, 2026
nocomment

دەسەڵاتی دادوەریی ئێران ڕایگەیاند، بەیانیی ئەمڕۆ سێشەممە، سزای لەسێدارەدانیان بەسەر ئەمیرعەلی میرجەعفەریدا جێبەجێ کردووە، کە یەکێک بوو لە دەستگیرکراوانی خۆپێشاندانەکانی مانگی بەفرانبار.

ئاژانسی "میزان"ی سەر بە دادوەری، میرجەعفەری بە "سووتاندنی مزگەوتی جامیعەی قولهەک" و "سەرکردایەتیکردنی تۆڕێکی مۆساد" تۆمەتبار کردووە. تاران دەڵێت ناوبراو دانی بە سووتاندنی موڵک و ماڵی گشتی و هێرشکردنە سەر هێزە ئەمنییەکاندا ناوە.

لە هەفتەکانی ڕابردوودا تاران سزای لەسێدارەدانی بەسەر زیاتر لە ١٠ کەسدا جێبەجێ کردووە. مای ساتۆ، ڕیپۆرتەری نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ کاروباری مافەکانی مرۆڤ لە ئێران، ئەمەی بە "ئامرازێک بۆ سەرکوتکردنی نەیاران" ناوبرد.