Skip to main content

هێزە ئەمنییەکان هاونیشتمانییەکی تەمەن ٣٢ ساڵیان لە سەقز دەستبەسەر کرد

هێزە ئەمنییەکان هاونیشتمانییەکی تەمەن ٣٢ ساڵیان لە سەقز دەستبەسەر کرد
posted onMay 20, 2026
nocomment

بەگوێرەی راپۆرتەکان، زیاتر لە هەفتەیەکە سەحەر مەهدی، کچی پرشەنگ و عەبدوڵڵا، کە تەمەنی 32 ساڵە و خەڵکی سەقزە، لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتەوە لە ماڵی باوکی دەستبەسەر کراوە و بۆ شوێنێکی نادیار گوازراوەتەوە.

دەستبەسەرکردنی ئەو هاونیشتمانییە بەبێ نیشاندانی هیچ بەڵگەیەکی دادوەری بووە؛ هێزە ئەمنییەکان لە کاتی دەستبەسەرکردنیدا، دەستیان بەسەر مۆبایلی سەحەر و ئەندامانی دیکەی خێزانەکەشیدا گرتووە.

سەرەڕای ئەوەی بەڵێنی ئەوە درابوو کە رۆژی یەکشەممە بە کەفالەت ئازاد بکرێت، بەڵام ئەو هاونیشتمانییە هێشتا لە دەستبەسەری و چارەنووسێکی نادیاردایە؛ تاوەکو ئێستاش هۆکاری دەستبەسەرکردنەکەی و ئەو تۆمەتانەی ئاراستەی کراون، دیار نین.⁩