Skip to main content

بەشداریی کۆنفڕانسی وارشۆ بۆ وڵاتان گرنگە

بەشداریی کۆنفڕانسی وارشۆ بۆ وڵاتان گرنگە
AvaToday caption
شاندی پایەبەرزی وڵاتان لە کۆنفڕانسى وارشۆ بەشدار دەبن
posted onFebruary 13, 2019
nocomment

 

ئەمڕۆ چوارشەممە کاتژمێر ٦ى ئێوارە کۆنفڕانسى وارشۆ  لە وڵاتى لهێستان (پۆڵەندا) دەست پێ دەکات کە تیایدا ٢٩ وڵات لە ئاستی وەزیری دەرەوە و ٣٦ وڵات لە ئاستی جێگری وەزیری دەرەوە بەشداری کۆنفڕانسەکە دەکەن.

 

سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل لە پەنای جێگری سەرکۆماری ئەمریکا لە پلەبەرزترین دەسەڵاتدارانی ئامادە بوو لە کۆنفڕانسی وارشۆن. هەردووک وەزیری دەرەوەی لهێستان و ئەمریکا وەک خانەخوێی ئەو کۆنفڕانسە ئامادەییان دەبێت. عەرەبستانی سعودی عادل جوبێری ناردووە بۆ ئەو دانیشتنە. جوبێر کە پێشتر وەزیری دەرەوەی عەرەبستان بوو ئێستا وەک وەزیری ڕاوێژکار لە کاروباری دەرەوەی ئەو وڵاتەدا چالاکی دەکات.

ئەو وڵاتانەی دیکە کە بە گووتەی هەواڵدەرییەکان وەزیرانی دەرەوەی خۆیان دەنێرن بۆ ئەو کۆنفڕانسە بریتین لە: ئەلبانیا، ئارژانتین، ئوتریش (نەمسا)، بەحرەین، بولغارستان، ئیستۆنی، گورجستان، مەجارستان، ئوردون، کوەیت، لێتوانى، لیبریا، مەراکیش، مالت، عەمان، قەتەر، ڕۆمانی، ئیماراتی یەکگرتووی عەرەبی، ئۆکراین و دەوڵەتی یەمەن"ـنن. زۆربەی وڵاتانی دیکە لە ئاستی خوارتردا وەک جێگری وەزیر و بەرپرسی دیکە بەشداری دانیشتنەکە دەبن.

مایک پەمپئۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا ڕۆژی سێشەممە لە بەرەبەری کۆنفڕانسی وارشۆ گووتی: چەند حەوتوویە بۆ ئەو کۆنفڕانسە ئامادەکاری دەکەین، زیاتر لە ٦٠ وڵاتی دونیا لەو کۆنفڕانسەدا بەشدارن و ئێمە سەبارەت بە داهاتوو، گەشە و خۆشگوزەرانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و هەروەها ڕووبەڕووبوونەوەی هاوبەش لەگەڵ ترۆریزم گفتوگۆ دەکەین.

 

وارشۆ

شایەنى باسە بەرنامەکەى ئەوڕۆ و سبەى کۆنفڕانسى وارشۆ بریتییە لە:

▫️ کاتژمێر ١٨:٠٠ ى ئەمرۆ چوارشەممە کۆنفڕانسى وارشۆ دەست پێ دەکات.

▫️ دواتر سەرتیمەکانى گرووپە نێردراوەکان لە وڵاتان لە کۆشکى ڕۆیاڵ پێشوازییان لێ دەکرێت.

▫️ کاتژمێر ١٩:٣٠ بێ ئامادەبوونى هیچ هەواڵنێرێک، خوانى ئێوارە دەخورێت.

▫️ پرسە سەرەکییەکان ڕۆژى پێنجشەممە ١٤ى ڕێبەندان کاتژمێر ٩ى بەیانى لە ستادیۆمى نارۆدوى (نەتەوەیی) وارشۆ دەست پێ دەکات.

▫️ لە دیدارەکاندا لە سەعات ١١:٣٠ مایک پەمپئۆ و وەزیرى دەرەوەى لهێستان (پۆڵەندا) قسە دەکەن.

▫️ پشوویەکى کورت

▫️ کاتژمێرى ١٥:٣٠ دانیشتنەکان دەست پێ دەکەنەوە.

▫️ کاتژمێر ١٦:٣٥ خوولەک کۆنفڕانسێکى ڕۆژنامەنووسى بۆ هەر یەک لە وەزیرى دەرەوەى ئەمریکا و سەرۆکوەزیرانى لهێستان ئەنجام دەدرێت و تیایادا دەرەنجامى کۆنفڕانسەکە دەخرێتە ڕوو.