Skip to main content

داواکاری گشتیی ئیلام لێکۆڵینەوە لە دەنگۆی هێرشکردنە سەر هاونیشتمانییەک دەکات

داواکاری گشتیی ئیلام لێکۆڵینەوە لە دەنگۆی هێرشکردنە سەر هاونیشتمانییەک دەکات
posted onDecember 28, 2025
nocomment

لە ئیلام دوای ئەوەی هاونیشتمانییەک داواکاراییەکی نایاسایی ئەندامێکی ئەنجوومەنی شارەکەی ڕەت کردەوە، ئەو ئەندامەی ئەنجوومەنی پەلاماری داوە و زۆری لەو هاونیشتمانییە داوە. ئەو ئەندامەی ئەنجوومەنی شاری ئیلام بە گەندەڵی دیکەش تۆمەتبارە.
لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا هاونیشتمانییەک بە مەبەستی ڕاییکردنی مامەڵەیەک سەردانی ئەنجوومەنی شاری ئیلامی کردووە.
عەبدولوەهاب بەخشەندە، داواکاری گشتیی ئیلام، لەبارەی ڕووداوەکە ڕایگەیاند: "ڕێکاری یاسایی پێویست گیراوەتەبەر و فەرمان دراوە لێکۆڵینەوەی ورد لەسەر ڕاستی و دروستیی ڕووداوەکە بکرێت."
ئەو ئەندامەی ئەنجوومەنی شار کە ناوی ئاشکرا نەکراوە، جگە لە تۆمەتی هێرشکردن، لەلایەن میدیا نێوخۆیییەکانەوە بە تێوەگلان لە "گەندەڵی و دەستبەسەرداگرتنی زەوییە گشتییەکانی شارەوانی" تۆمەتبار دەکرێت.
ئەمە یەکەمجار نییە گرژی لەنێو باڵەخانەی ئەنجوومەنی شاری ئیلامدا ڕوودەدات؛ پێشتریش لە ڕووداوێکی هاوشێوەدا لەنێوان هەمان ئەندامی ئەنجوومەنەکە و هاونیشتمانییەکدا، گرژییەکان گەیشتبوونە ئاستی بەکارهێنانی "چەک و چەقۆ".