Skip to main content

گوشار بۆ سەر بنەماڵەکانی بۆکان؛ وەرگرتنی بڕە پارەیەکی زۆر لە قوتابییان بۆ کتێب

posted onSeptember 22, 2025
nocomment

 

 لە قوتابخانەکانی شاری بۆکان و گوندەکانی ئەو شارە بڕە پارەیەکی زۆر وەک تێچووی کتێب لە قوتابییانی قۆناغی سەرەتایی داوا کراوە.

بەپێی زانیارییەکان ڕۆژی شەممە ٢٩ی خەرمانان بەڕێوەبەرانی قوتابخانەکان لە هەر قوتابییەکی پۆلی یەک تا شەشی بنەڕەتی داوای ٥٠٠ هەتا ٧٠٠ هەزار تمەنیان کردووە.

هەروەها پێشتر بە بیانووی نووسینی ناوی قوتابییان لانیکەم ٤٠٠ هەزار تمەنیان لە هەر کەسێك وەرگرتووە.

ئەوە لەحاڵێکدایە بەپێی یاسای بنەڕەتیی کۆماری ئیسلامیی ئێران، پێویستە خوێندن بەخۆڕایی بێت و هەموو کەس دەستی پێڕابگات.