Skip to main content

کۆمپانیایەکی چینی دار بەڕووە پارێزراوەکانی ئیلام بۆ سوتەمەنی دەبڕێتەوە

دار بەڕوو
بڕینەوەی دار بەڕووەکان بە دەستی کۆمپانیایەکی چینی لە ئیلام
posted onFebruary 8, 2025
nocomment

چالاکڤانانی بواری ژینگەی خەڵکی ئیلام دەڵێن، کۆمپانیایەکی چینی کە لە شارۆچکەی پیشەسازیی مەڵکشاییدا وەبەرهێنانی کردووە، بۆ سوتەمەنی کوورەکانی داری دارستانەکانی ئیلام دەسوتێنێت.

چالاکڤانانی بواری ژینگەی پارێزگای ئیلام، نیگەرانی و ناڕەزایەتیی خۆیان لە سوتاندنی داری دارستانەکانی ئیلام بۆ کاروباری پیشەسازیی دەربڕیوە و دەڵێن: بڕینەوەی بەردەوامی دارستانەکانی ئیلام، دارستانەکانی رووبەڕووی مەترسی کردووەتەوە.

کۆمپانیا چینییەکە لە شارۆچکەی پیشەسازیی مەڵکشاییدا دەستی بە سەرمایەگوزاری کردووە و سیلیس و مەنگەنێز بەرهەمدێنێت و ماوەیەکە دەستی بەکارکردووە و جارێ لە قۆناخی تاقیکاری دایە.

ئەو کارگە بەرهەمهێنەرە بۆ کوورەکانی تواندنەوەی خۆی، دار بەڕووەکانی دارستانەکانی ناوچەی مەڵکشایی دەبڕێتەوە و دارەکانیش لە جۆرە پارێزراو و جۆرە گرینگەکانن.

بەگوتەی چالاکڤانانی ئیلام، ئێستاش لەنێو حەوشەی کارگەکەدا بڕێکی زۆر دار بەڕوو کۆگا کراوە.

چالاکڤانانی ئیلام پێیان وایە، ئەم رەوتە دەتوانێت زەرەر و زیانێکی قەرەبوونەکراوە بە ژینگە و ئیکۆسیستەمی ئیلام بگەیەنێت.

چالاکڤانانی ئیلام داوایان لە بەرپرسانی سەرچاوە سرووشتییەکان و قایقمامی شاری مەڵکشایی کردووە وەڵامدەری ئەو دۆخە بن.