Skip to main content

ئەنتۆنی بلینکن: ئیسرائیل ڕەزامەندی خۆی لەگەڵ پێش مەرجەکانی ئاگربەست دەrبڕیوه

ئەنتۆنی بلینکن: ئیسرائیل ڕەزامەندی خۆی لەگەڵ پێش مەرجەکانی ئاگربەست دەبڕیوه
posted onAugust 21, 2024
nocomment

وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لە پایتەختی قەتەرەوە رایگەیاند، لەگەڵ نێوەندگیرەکان هەوڵدەدەن حەماس رازی بکەن بچێتە نێو دانوستانەکانی تایبەت بە راگەیاندنی ئاگربەست لە غەززه.

ئەنتۆنی بلینکن گوتی، زانیارییان هەیە بنیامین نەتەنیاهوو رازی بووە لەسەر گۆڕینەوەی بارمتەکان و هیوادارن حەماسیش رازی بێت.

وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لە دەوحە قسەی بۆ رۆژنامەڤانان کرد، باسی لەوە کرد، واشنتن رێگە نادات ئیسرائیل بۆ ماوەیەکی درێژ لە کەرتی غەززە بمێنێتەوە. دەشڵێت، کلیلی چارەسەری کێشەکان لە ناوچەکە، بریتییە لە راگەیاندنی ئاگربەست لە غەززە.

بلینکن گوتی، میسر و قەتەر کار دەکەن بۆ ئەوەی وردەکاریی پێشنیازی رێککەوتنەکە بۆ حەماس باس بکەن تاوەکو پەسندی بکات، ئیسرائیل بە پێشنیازەکە رازی بووە.