وەزارەتی خەزێنەداری ئەمەریکا ڕایگەیاند، چوار کەس و دوو دامەزراوەی ئێرانی به تۆمەتی بەشداریان له چالاکییەکانی سوپای تیرۆریستی پاسداران سزا داراون و بە لیستی ڕەشی وڵایەته یەکگرتووەکان زیاد کراون.
بەپێی هەواڵی ڕۆیترز، ڕۆژی سێشەممه، چواری بانەمەڕی ١٤٠٣ی هەتاوی، وەزارەتی خەزێنەداری ئەمریکا، له ڕاگەیندراوێکدا ڕوونی کردەوه دوو دامەزراوەی "مهرسام اندیشه ساز نیک و دادهافزار آرمان" که سەر بە فەرماندەیی ئەلیکترۆنیی سوپای پاسدارانن بە لیستی ڕەشی وڵایەته یەکگرتووەکان زیاد کراون.
هەروەها "علیرضا شفیعینسب، ضا کاظمیفر رحمان، حسین محمد هارونی و کمیل برادران سلمانی" به هۆی بەشداریان له چالاکیه تیرۆریستیەکانی سوپای پاسداران، بە لیستی سزادراوەکانی ئەمریکا زیاد کراون
پێشتریش واشنگتۆن رایگەیاندبوو هەرکەسێک زانیارییەکی لەسەر "عەلیڕەزا شەفیعی نەسەب" بداته وڵایەته یەکگرتووەکان، بڕی ١٠ ملیۆن دۆلار خەڵاتی پیدەدرێت.