Skip to main content

دەستبەسەرکردنی ژنه گۆرانیبێژێک و دانپێدانانی زۆره‌ملی له لاهیجان

دەستبەسەرکردنی ژنه گۆرانیبێژێک و دانپێدانانی زۆره‌ملی له لاهیجان
AvaToday caption
posted onMarch 17, 2024
nocomment

بیتا ڕەسووڵی، ژنه گۆرانیبێژی گیلەک، ڕۆژی ١٨ی رەشەمەی ١٤٠٢ی هەتاوی، لەلایەن هێزەکانی ئەمنییەتی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوه، تەنیا به تۆمەتی گۆرانی خوێندن دەستبەسەر کرا.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو به ئاواتودەی، بیتا ڕەسووڵی، گۆرانیبێژی گیلەک، سێ ڕۆژ دوای خوێندنی گۆرانی له ڕێوەڕەسمێکی ژنانه، له‌لایەن هێزه ئەمنییەکانی کۆماری ئسیلامی دەستبەسەر دەکرێت و له ژێر گوشار و توندوتیژی لێکۆڵەردا، به‌شێوەی زۆره ملی دان به شتگەلێک دەنێت که نەیکردووه.

بەپێی وتەی بیتا ڕەسوولی، لێکۆڵەری دۆسییەکەی قوڕگی گرتووە و بە توندی فشاری خستۆتە سەر و دواتر بە دیوارەکەوە لێیداوە.

ئەم گؤرانیبێژه گیلەکه، تەمەن ٣٤ ساڵان و خەڵکی لاهیجان و دانیشتووی تورکیا، دوای ٢٤ ساعەت گوشار و ئەشکەنجه دان به دانانی بارمەته، ئازاد کرا.

وردەکارییەکی ئەوتۆ لەبارەی ئەم دۆسیه لەبەردەست نییه بەڵام دەوترێت که دۆسیەی بیتا ڕەسوولی لەلایەن پولیسی "فتا"ی کۆماری ئیسلامییەوه لێکۆڵینەوەی لێدەکرێت.