بنەماڵەی مەولانا عەبدولمەجید مورادزەهی، كەسایەتیی ئایینی سوننە کە زیاتر لە ١٠٠ ڕۆژە لە خانەی تاکەکەسی وەزارەتی ئیتلاعاتی تیرۆریستی مەشهەد زیندانی کراوە، لە ڕێگەی نامەیەکی کراوە بۆ ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ و دامودەزگا نێودەوڵەتییەکان، خوازیاری فشارخستنە سەر کۆماری ئیسلامی و ئازادکردنی دەستبەجێی مەولانا مورادزاهی بوون.
دەقی نامەی کراوەی بنەماڵەی مەولانا عەبدولمەجید مورادزەهی بەم شێوەیەیە:
دوای ڕووداوەکانی هەینی خوێناوی زاهیدان و خاش کە بووە هۆی خ
خوێنڕشتنی سەدان کەسی بێ تاوانی نوێژخوێن، هەر مرۆڤێکی ئازاد کە کەمێک ویژدانی هەبووایە، داوای دادپەروەری و دژە ستەمکاری دەکرد.
مەولانا عەبدولمەجید مۆرادزەهی، هاوشێوەی دادخوازانی دیکە، داوای جێبەجێکردنی دادپەروەری و دادگاییکردنی تاوانبارانی هەینییە خوێناوییەکانی کرد، بەڵام بەداخەوە لەبری ئەوەی تەسلیم بە داواکارییە حەقەکانی خەڵک و جێبەجێکردنی دادپەروەری بن، حکومەت دەستی لە سەرکوت و دەستگیرکردنی جەماوەری گشتی و نوخبە و زانایان هەڵنەگرت.
لە ١٠ی بەهمەن، مەولانا
عەبدولمەجید مورادزەهی لە شەقامەکانی زاهیدان بە دیل و بە بارمتە گیرا لەلایەن هێزەکانی وەزارەتی ئیتلاعات و گوازرایەوە بۆ ئیدارەی ئیتلاعاتی مەشهەد و لەو كاتەوە لە بەندی تاكەكەسی دایە و هەموو جۆرە ئەشکەنجەیەک د
كراوە٠ بنەماڵەکەی توانیان لە ٢٥ی بانەمەڕ بە شێوەیەكی سنووردار چاویان پێی بکەوێت، بەڵام بەداخەوە بارودۆخی لەبار نەبوو.
داوا لە ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ و دامودەزگا نێودەوڵەتییەکان دەکەین کە گوشار بخەنە سەر کۆماری ئیسلامی بۆ ئازادکردنی مەولانا مورادزەهی و کەسانی دیکە کە بە ناڕەوا زیندانی کراون لە زووترین کاتدا.