AvaToday caption
جەنابی سەرۆككۆمار وەك هەمیشە كە باس لە هەرزانكردنی كالاكان دەكا و ڕۆژ لەگەڵ ڕۆژیش قورسایی زیاتر لەسەر شانی خەڵكە; ئەمجارە دەڵێ پێویستە كتێبەكان هەرزان بكرێن و ئاسان بگەنە دەست خەڵك٠
ئەمە لە كاتێك دایە هەر لەو ماوەیەدا چەندین شوێنی كتێب خوێندنەوە بەهۆی پابەند نەبوون بە یاسای حیجابی ئیجباری داخراون و چەندین كتێبیش كە لەگەڵ بیر و ئیدۆلۆژی ئەوان نایخوێنێتەوە ڕێگەی بڵاوبوونەوەیان پێ نەدراوە• ئەوە جیا لەوەی كە هیچ هاوكارییەكی نووسەران ناكرێ بۆ چاپ و بڵاوبوونەوەی كتێبەكان و تەنانەت بەربەستیشیان بۆ دروست دەكەن٠