Skip to main content

ژمارەیەک لە ئەندامانی پەرلەمانی بەریتانیا داوا دەکەن سوپای پاسداران بخرێتە لیستی تیرۆرەوە

ژمارەیەک لە ئەندامانی پەرلەمانی بەریتانیا داوا دەکەن سوپای پاسداران بخرێتە لیستی تیرۆرەوە
AvaToday caption
posted onApril 20, 2023
nocomment

١٢٥ پەرلەمانتاری بەریتانیایی لە نامەیەکدا بۆ سەرۆکوەزیرانی وڵاتەکەیان، پشتیوانی خۆیان بۆ وەحید بهێشتی چالاکوانی مافی مرۆڤ ڕاگەیاند و خوازیاری دانانی سوپای پاسداران بوون بۆ نێو لیستی یەکێتیی ئەورووپا بۆ تیرۆر.

وەحید بهێشتی چالاکوانی مافی مرۆڤ و بەڕێوەبەری میدیای "دۆڕ تیڤی" نزیکەی دوو مانگە لەبەردەم وەزارەتی دەرەوەی بەریتانیا دانیشتووە و مانی گرتووە و داوا لە وڵاتانی یەکێتی ئەوروپا و بەتایبەت بەریتانیا دەکات کە سوپای پاسداران بخاتە لیستی گرووپە تیرۆریستییەکانەوە.