Skip to main content

سپیدە قولیان: هیچ مەشرووعیەتێک دانانێم بۆ دادگا کارتۆنی و فەرمایشیەکەى کۆمارى ئیسلامى

سپیدە قولیان: هیچ مەشرووعیەتێک دانانێم بۆ دادگا کارتۆنی و فەرمایشییەکانى کۆمارى ئیسلامى
AvaToday caption
posted onApril 12, 2023
nocomment

ئەمە نامەیەکى سپیدە قولیان چالاکى کرێکارییە کە ئێستا لە زیندانى بەندى ژنانى ئێڤینە لە وەڵامى وتەبێژەى دەسەڵاتى دادوەرى کۆمارى ئاخوندى:

بە ناوى یەزدانى ڕەنگین کەمان

شەهیدمان نەداوە کە ساز و ڕێک بکەوین! تەنیا چوار کاتژمێر لە دەرچوونم لە زیندانى ئێڤین تێپەڕیبوو و تەنیا چوار کاتژمێر شاهیدى شەقامەکانى دواى "ژن ژیان ئازادی" بووم. هێشتا تەنانەت نیوەى ڕێگەکەم تا ماڵەوە نەبڕیبوو، کە لە جادە دووبارە دەستبەسەریان کردمەوە و ناردیانمەوە بۆ دەستبەسەرگەى بەندى ٢٠٩ى ئێڤین. لەم ماوە کوردتە، ئەوەى لە دەمیان هاتە دەرەوە بە سووکایەتى و جنێو و ئازاردان کردیان. زۆر بە توندى لێیان دام. بە قەولى خۆیان، "کەرکوژ"یان کردم.

پیاوێک لە داڵانەکەى (٢٠٩) هەڕشەى دەستدرێژى کردە سەرم. گوتى: دەست و پێت دەبەستین و زۆر بە باشى تەرتیبت دەدەین. و ڕاستییەکەشى ڕەهەندى "تەرتیبدان" یا وەحیسابگەیشتن لە چەند دە هەزار دەستبەسەرکراوەى ڕاپەرینى "ژن ژیان ئازادى"، هە لە تاریکخانەکانى تاوانى ئەم ٤٠ سألە شوێنگەیەکى تایبەتى هەیەو  هەم لە ڕەوتى دادخوازیشدا... بەڵام ئەوەى ڕوونە:

پابەندى ئێمە، بەڵێنەکەمان هێشتا هەر لە شوێنى خۆی و وەک خۆیەتى. "ئازادى" نادرێت بەڵکو وەردەگیردرێت. من، سپیدە قولیان، لەسەر بەڵێنەکەى خۆمم کە بە خەڵکى وەزاڵەهاتووى ئێرانم داوە: من ناچمە دادگایەکی کارتۆنى و فەرمایشى بە سەرۆکایەتى کەسێک کە حوکمى ئیعدامى لاوە ڕاپەڕیوەکانى واژوو کردووە و هیچ مەشرووعیەتێک نە بۆ دادگا فەرمایشییەکانیان و شانۆگەرانەکانیان و نە بۆ حوکمەکانیان دادەنێم و ڕایدەگەیێنم، تا حکومەتى ئیعدامى ئیسلامى لەسەر کار بێت و مادام کە "ئاشکراکەرانى خاکەڕاى چاوگ" و دژبەرانى زوڵم و زۆردانى، لە گرۆى حکومەتى ئیسلامى و دادگا فەرمایشى و نادادپەروەرانەکانن، بەشدارى هیچ دادگایەک ناکەم..

 

بە هیواى ڕووخانى زووحاکى زەمانە

سپیدە قولیان ـ بەندى زیندانى ئێڤین