Skip to main content

ئاشکراکردنى کوشتنى ژینا ئەمینى لە لایەن ڕۆژنامەى تایمزى بەریتانیا

 ئاشکراکردنى کوشتنى ژینا ئەمینى لە لایەن ڕۆژنامەى تایمزى بەریتانیا
AvaToday caption
posted onMarch 13, 2023
nocomment

ڕۆژنامەى تایمزی بەریتانیا، پشتبەستن بە لێدوانى ئەو شاهیدانەى کە بە چاوى خۆیان بینیویانە و بە بڵاوکردنەوەى ڕاپۆرتێکى شڕۆڤەیی لەبارەى کوشتنى ژینا ئەمینى و تاوتوێکردنى بانگەشەى درۆیینى کۆمارى ئیسلامى، دەستى داوەتە لەقاودانێک لەسەر ئەم بابەتە.

لە بەشێکى ئەم ڕاپۆرتەدا هاتووە: بەکرێگیراوان لە دەستبەسەرگەى پۆلیسى ئاسایشى ئەخلاق، سەرەڕاى داواکردنى دەستبەسەرکراوان لەسەر پێڕاگەیشتنى پزیشکى بە دۆخى ژینا، کەچى خۆیان بواردووە لە پەیوەندیگرتن بە ئورژانسەوە (تەنگەتاوێ).

 بە پێى ئەم ڕاپۆرتە، بەکرێگیراوان لە کاتێکدا کە ژینایان بە ڕۆڵگێڕان تۆمەتبار کردووە، لە کاردنەوە بە دۆخى ئەو کچە گوتوویانە: ئێمە پێشتر ئەم جۆرە نمایشە باڵیودییانەمان زۆر بینیوە!