بۆ یەکەمجار ٦ ڕێکخراوی سیاسیی بلووچ و تورکمەن لە بەیاننامەیەکی هاوبەشدا سەرەڕای نیشاندانی هاوپێوندیی خۆیان، داوای ڕووخانی ڕێژیمی ئێرانیان کرد.
''ڕەسەد بەلووچستان''، کە بەیاننامەى ئەم ٦ ڕێکخراوە سیاسییەى بەلووچ و تورکمەنی بڵاو کردووەتەوە، تێیدا هاتووە: ''ئێران وڵاتێکی فەرەنەتەوەیە و لە نەتەوەی جیاواز بە زمان، فەرهەنگ و داب و کولتووری تایبەت بە خۆیان پێک هاتووە، لەو وڵاتە پان و بەرینەدا هیچ نەتەوەیەک سەرتر لە نەتەوەیەکی دیکە نییە."
لە بەیاننامەیەکەدا هاتووە: تورکمەنەکان لە ناڕەزایەتی بە ئێعدامی خەباتکاران و کوشتاری بەلووچەکان لەلایەک و لەلایەکی دیکەوە بۆ ڕاگەیاندنی هاوپەیوەندیی خۆیان لەگەڵ مەولەوی محەمەد حوسێن گۆرگیج و خەڵکی بەلووچستان لە خۆپیشاندانەکان کە ڕۆژانی هەینی بەڕێوە دەچن، چالاکانە بەشداری دەکەن.
ئەم شەش ڕێکخراوەى بەلووچ و تورکمەن بریتین لە:
ـ حیزبی بەلووچستان
ـ بەرەی یەکگرتووی بەلووچستان
ـ ڕێکخراوی فەرهەنگی و سیاسیی تورکمەنسەحرا
ـ شوورای هاوپەیوەندیی تورکمەنسەحرا
ـ شوورای هاوکاریی بەلووچستان و بزووتنەوەی نەتەوەیی تورکمەنسەحرا