Skip to main content

کێ دەستى لە دزینى بەربەستە ئاسنینەکانى جادەى مەهاباد هەیە

کێ دەستى لە دزینى بەربەستە ئاسنینەکانى جادەى مەهاباد هەیە
AvaToday caption
posted onApril 11, 2022
nocomment

ماوەیەکە بەربەستە ئاسنینەکانى جادەى مەهاباد بەرەو سەردەشت و جادەکانى پەسوێ و ڕێگەى زۆرێک لە گوندەکان، دەدزرێت و دەفرۆشرێت و ئیتر ئەم کارەش لە حاڵەتەوە دەرچووە و وەک دیاردەیەکى لێ هاتووە.

 

بە پێى قسەى سەرۆکى ڕێگەوبان و گواستنەوەى مەهاباد، لە ساڵى ڕابردوو ١٣ ملیار ڕیاڵ بەربەستە ئاسنینەکانى جادەى ئەم شارە دزراوە و باسى لەوە کردووە کە "لە ساڵى ڕابردوو بە کۆشى گشتى ٦٥٠ کۆڵەگەى بەربەستەکە و ٢٧٢ تابلۆى هۆشدارى و سیستەمى ڕووناکى دزراوە و فرۆشراوەتەوە بە ئاسنفرۆشەکان.

وەک بە تۆڕى میدیایی ئاڤاتودەى گوترا کە خودى سوپاش دەستى لەم دزی و تاڵانە هەیە، "دەنا چۆن بە بوونى شوێنى چاودێرى و بازگە و کەمینى سوپاى پاسداران لە دەیان شوێنى جادە و ڕێگەو بانەکان وا بە ئاسانى ئەم ئاسنانە دەدزرێن و کەسیش وەڵامگۆ نییە؟!"

نەویدی نیا سەرۆکى ڕێگەوبان و گواستنەوەى مەهاباد باسى لەوەش کردووە کە لە ساڵى ڕابردوو و بەو هەموو دزییەى کە کراوە تەنیا یەک کەس لە لایەن هێزە ئینتزامییەکانەوە دەستبەسەر کراوە کە ئەویش بە ساڵێک زیندانی و ٥٠٠ ملیۆن تمەن سزا دراوە.

کەناڵی هاژە بڵاوى کردووەتەوە کە مەهاباد خاوەن هەزار کیلۆمەتر جادە و ٢٣٥ کیلۆمەتر جادەى سەرەکى و لاوەکى و ٧٠٠ کیلۆمەترى جادەى گوندییە و دانانى هەر کیلۆمەترێک کۆڵگەکەى ئاسن و دانانى لەمپەرى ئاسنین نزیکەى ٨ ملیار ڕیاڵى تێ دەچێت.

دزین