
بە پێی ئەو ڕاپۆڕتەی بە ئاڤاتودەی گەیشتووە، دامەزراوەی شەهیدی ئیسفاهان خوازیاری ئەوەیە منداڵی کەمئەندامان کە مافی بیمەی خزمەتگوزاری کۆمەڵایەتی بە شێوەی ناسراو بە "خود اشغالی" دەدەن و بۆ ئەوەی ئاماری بێکاری لە خوارێ نیشان بدەن وەک خاوەنی هەلی کار بناسێنن.
بە پێی ئەو ڕاپۆڕتە ٣٥ کەس لە خۆبەخشانیان لە کۆمپانیای "ئیسنۆوای" ئیسفاهان دەرکردووە. دامەزراوەی شەهیدی ئیسفاهان ٥ مانگە بیمەی دەرمانی و تێچووی ژیانی کەمئەندامانی تەنانەت ٧٠ لەسەدیشی نەداوە کە توانای ئەنجامدانی هیچ کارێکیان نییە.
٥٥ کەس لە منداڵانی کوژراوانی شەڕی ئێران و عێراق و کەمئەندامانی ٧٠ لەسەد تەنانەت بە بڕوانامەی دوکتوڕاوە بێکارن و خوازیاری بەدەستهێنانی هەلی کار. ئەوە جیایە لە ئاماری ٨ هەزار منداڵی بێکاری خۆبەخشانی ئیسفاهان.
بە پێی ڵێکۆڵینەوەکانی ئاڤاتودەی دۆخی بژێوی ژیانی بنەماڵەی کوژراوانی شەڕ و خۆبەخشان و کەمئەندامان زۆر خراپە و بە گشتی لە خەمساردی کۆماری ئیسلامی بەرامبەر خۆیان ناڕازین.
لە ئەگەری دەستپێکردنی ناڕەزایەتی سەرتاسەری، بنەماڵەی کوژراوانی شەڕی ئێران و عێراق، خۆبەخشان و کەم ئەندامان لەگەڵ خەڵک پەیوەستی خۆپێشاندانەکان دەبن