Skip to main content

کۆچی بەناچارى بەلووچستان چۆڵ دەکا

کۆچی بەناچارى بەلووچستان چۆڵ دەکا
بەلووچەکان لەبەر نەبوونى ئاو و نان شارەکانیان چۆڵ دەکەن
posted onDecember 29, 2018
nocomment

 

گرینگترین سەرچاوەی ئاوی بەلووچستان ئەو ناوچەیە کە دەبێتە گۆلى هاموون، وشک بووە و کۆماری ئیسلامی هیچ هەوڵێکی بۆ بووژانەوەی ئەو گۆلە نەداوە.

 

خەڵک یان دەبێت لەوێ بمێنێتەوە و بێ ئاوی و برسیەتی بچێژێت یا دەبێ شوێنی ژیانیان بە جێ بێڵن. تەنیا ئەوانەی کەمێک پارەیان هەیە دەتوانن بەرەو پارێزگاکانی دیکەی ئێران وەک مەشهەد و تاران و مازندەران کۆچ بکەن و ئەوانەش کە توانای ڕۆیشتنیان نییە لە مانەوەیان لەو هەلوومەرجە وردە وردە چاوەڕوانى هاتنى مەردن دەکەن.

هاووڵاتییەکى بەلووچ تایبەت بە تۆڕی میدیایی ئاڤاتودەى قسەى کرد و گوتى "دەسەڵات جۆرێک خەڵکی ئەو ناوچەیەی پەراوێز خستووە وەک ئەوەی ئێمە خەڵکی ئێران نەبین. زۆر بە بەرنامەوە ئەو کارە دەکات و بەرپرسان دەیانهەوێ خەڵک لێرە هەڵێت".

بەراوردى گۆلاوى هاموون لە نێوان ساڵى ١٣٨٤ بۆ ١٣٩٢ (واتە ماوەى ٨ ساڵ)

بەراوردى گۆلاوى هاموون لە نێوان ساڵى ١٣٨٤ بۆ ١٣٩٢ (واتە ماوەى ٨ ساڵ)

 

ئەو هاووڵاتییە بەلووچە لە درێژەی قسەکانیدا گووتی "ئەو پڕوپاگەندانەی کە دەیکەن و دەڵێن فڵان کارمان کرد و فڵان پڕۆژەمان بەرەو پێش برد، ڕاست نییە و تەنیا کڵاو لەسەر خەڵک نانە".

بەو پێى قسەى خەڵکى ناوچەکە، ٥٠ لەسەدی سیستانییەکان کۆچیان کردووە و شوێنەکانى خۆیان جێ هێشتووە و زۆربەی لادێکان بوونەتە چۆڵگە و سنوورەکان خەریکە بە یەکجاری کەسیان لێ نامێنێت.