AvaToday caption
بەرپرسێکى باڵاى تورکیە ڕایگەیاند: ٨ کەسمان بە تۆمەتى ڕفاندنى کەسێکى سەربازى پێشووى کۆمارى ئیسلامى دەستبەسەر کردووە.
ڕۆژى چوارشەممە ٢١ى ڕەزبەر، هەواڵدەرى فەڕەنسا لە زمانى بەرپرسێکى تورکیەوە بڵاوى کردەوە: هاووڵاتییەکى تورکیەو هاووڵاتییەکى ئێرانیمان دەستبەسەر کردووە کە دەیانویست بەرپرسێکى سەربازى پێشووى کۆمارى ئیسلامى دەستبەسەر و بیگەڕێننەوە بۆ ئێران.
لە سەر بنەماى ڕاپۆرتەکەى هەواڵدەرى فەڕەنسا، ئەم بەرپرسە سەربازییەى پێشوو کە ناوى نەبراوە، لە ناوچەى وانى تورکیە دەژیت.
سەرەڕاى ئەم دوو کەسە، ٦ کەسى دیکەش هاودەست و هاوکارى ئەم دوو کەسە بوونە بۆ ڕفاندنى ئەو بەرپرسە ئێرانییە کە لە لایەن سازمانى زانیارى تورکیە و میت و پۆلیسى نیشتمانى دەستبەسەر کراون.