سەرکۆمارى ویلایەتە یەکگرتووەکانى ئەمریکا دەڵێت: هێزە سەربازییەکانى ئەمریکا لە عێراق دەمێننەوە تا پێش بە هەر جۆرە بەهێزبوونەوەیەکى داعش لە عێراق و سوریە بگرین و هەروەها ئێرانیش بخەینە ژێر چاودێرییەوە.
دۆناڵد ترامپ سەرکۆمارى ئەمریکا لە سەفەرێکى ڕانەگەیێنراودا شەوی چوارشەممە گەیشتە عێراق و لە نێو هێزە ئەمریکییەکاندا جێژنى کریسمسى پیرۆز کرد. لە قسەکردنێکیدا بۆ سەربازەکان گووتى "هێزە ئەمریکییەکان، بەهێزانە و وردەکارانە و ڕێکخراوانە لە سوریە دێنە دەرەوە، زۆر حەساوبۆکراو و ڕێکخراو".
سەرکۆمارى ئەمریکا ئەوەشى گوت، ویلایەتە یەکگرتووەکانى ئەمریکا ئامادەیی سەربازى خۆیان لە عێراق دەپارێزن تا بەر بە یاخیگەرى داعش بگرن و بەرژەوەندییەکانى ئەمریکا بپارێزن و هەروەها لە نێزیکەوە ئاگادارى ئەگەرى دووبارە دروستبوونەوەى داعش بگرن و هەروەها ئێرانیش لە نێزیک و بە وردى بخەنە ژێر چاودێرییەوە. سەرۆک ترامپ لەبارەى بڕیارى دەرچوونى ئەمریکا لە سووریە گوتى "لە سەرەتاوە ڕوون بووە کە ئامانجى ئەمریکا لە سووریە وەرگرتنەوەى ناوچەکانى بن دەستى داعش لەو گرووپە تیرۆریستییە بووە".
سێڵفیگرتنى ترامپ لەگەڵ سەربازەکان
ترامپ لە نێو هێزە ئەمریکییەکانى نێو عێراق گوتى "ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرکۆمارى تورکیە ڕتزى بووە کە بەجێماوەکانى داعش لە سوریە بکاتە دەرەوە". هەروەها باسی لەوەش کرد کە بڕیار نەبوو مانەوەى ئەمریکا لە سوورییە نادیار بێت و وڵاتانى دەوڵەمەندى دیکە دەبێت بۆ دروستکردنەوە و نۆژەنکردنەوەى سوریە پارە بدەن. ترامپ گوتى: "ئەرکى ئەمریکا دروستکردنى وڵاتەکان نییە و ئەم کارە دەبێت وڵاتە دەوڵەمەندەکان بیکەن. هیچ کەسێک سوپایەکی وەک ئێمەی نییە، بەڵام ئێمە لە سەروو هەموو جیهانەوەین، ئێمە بە هەموو جیهاندا بڵاوبووینەتەوە. ئێمە لە ژمارەیەک وڵاتین کە زۆربەی کەس تەنانەت ناویانی نەبیستوون. راشکاوانە بیڵێم، ئەمە بێمانایە. بۆیە ئەمە چیرۆکەکەیە و زۆر سادەیە. من ویستم بێم بۆ عێراق. ویستم لەگەڵ ئەم پاڵەوانە مەزنانە کۆببەمەوە. ئەوەش ئەوەیە کە ئێمە ئەنجامی دەدەین. هەر لەبەر ئەوەشە کە ئێمە لێرەین".. "داعش شکستى خواردووە و خەلیفە نەماوە و ئەگەر پێویست بە ئۆپەراسیۆنێکى سەربازى لە سوریە هەبێت، ئەم ئۆپەراسیۆنە لە بنکە سەربازییە ئەمریکییەکانى نێو عێراقەوە ئەنجام دەدرێت".
لەگەڵ دۆناڵد ترامپی سەرکۆمارى ئەمریکا، میلانیای خێزانەکەى و سارا سێندرز وتەبێژى کۆشکى سپى و جیم مەتیس وەزیرى بەرگرى و جان بۆڵتن ڕاوێژکارى ئەمنى کۆشکى سپى ـش لە عێراق ئامادە بوون. ئەم سەفەرەى سەرکۆمارى ئەمریکا لە کاتێکدا ئەنجام درا کە کۆشکى سپى و کۆنگرە هێشتا لەسەر دابینکردنى بوودجەى دەوڵەت و مشتومڕى دروستکردنى دیوارى سنوورى باشوورى ئەمریکا ڕێک نەکەوتوون و بەشگەلێک لە دەوڵەتى فیدراڵ هەڵپەسێردراون و کار ناکەن.
ئەمە یەکەمین سەفەرى دۆناڵد ترامپە بۆ ناوچەیەکى شەڕ. پێشتر زۆرێک ڕەخنەى ئەوەیان لە دۆناڵد ترامپ گرتبوو کە بۆچى تا ئێستا بۆ ناوچەیەکى جەنگى سەفەرى نەکردووە و چاوى بە هێزە ئەمریکییەکان لە دەرەوەى ئەمریکا نەکەوتووە.
هۆکارى سەردانى نهێنى ترامپ:
هەموو دەم ئەو ڕەخنەیە لە دۆناڵد ترامپى سەرکۆمارى ئەمریکا گیراوە کە بۆچى سەردانى سەربازەکانى لە دەرەوەى سنوورەکانى ئەمریکا ناکات، پێشتریش دوو جار ویستى سەردانى عێراق بکات بەڵام بە هۆى ئەوەى کە لە میدیاکانەوە ئەم سەفەرانەى ئاشکرا بوون، هەڵیوەشاندنەوە. هەر بۆیە بۆ سەفەرى ئێوارەى چوارشەممە فڕۆکەکەى بێ ڕووناکى ئاسمانى واشنتۆنى بڕیوە و گەیشتووەتە عێراق.
دۆناڵد ترهمپ، سهرۆكی ویلایهته یهكگرتووهكانی ئهمهریكا سەبارەت بەوەى کە بۆچى بە نهێنى هاتووەتە عێراق و ئێوارهی رۆژی چوارشهممه ٢٦/١٢/٢٠١٨ى زایینى به نهێنی چاوی به سهربازانی وڵاتهكهی كهوتووە، گوتى "زۆر دوودڵ بووم لهو گهشته، بهتایبهتی پاش ئهوهی بیستم لهسهر ئهو بارودۆخهی ئهگهری ههیه پێیدا تێپهڕێن"... "ترسهكهی من بۆ دامهزراوهی سهرۆكایهتی بوو نهك تهنها خۆم، ترسهكهم بۆ خانمی یهكهمیش بوو".
سەرکۆمارى ئەمریکا باسى ئەوەشى کرد کە جێگای داخه له كاتێكدا حەوت ترلیۆن دۆلار له ڕۆژههڵاتی نێوهڕاست خهرج كراوه، بهڵام دهبێت بهو شێوه نهێنییه بێتە عێراق و چهندین فڕۆكه چواردهورت بگرن تا بێیت و بڕۆیت، دهبێت گهورهترین كهرهستهی خۆپاراستن ببهیت بۆ ئهوهی به سهلامهتی بچیت و بگهڕێیتهوه.
دۆناڵد ترامپ له ڕێگهى گهڕانهوهی له عێراق سهردانى هێزهكانى ئهمریكای له ئهڵمانیا كرد. فڕۆكهكهى سەرکۆمارى ئەمریکا له بنكهى فڕۆكهوانیی ڕامستین ـى ئهڵمانیا نیشتهوه و له لایهن چەندین فهرمانده و سهربازى ئهڵمانییهوه پێشوازى لێكرا.
ترامپ بۆ چاوى بە بەرپرسانى عێراق نەکەوت:
دۆناڵد ترامپ لەو سەردانەى بۆ عێراق، لەگەڵ بەرپرسانی عێراق کۆ نەبووەوە، هرەچەندە بڕیار وابوو چاوی بە عادل عەبدولمەهدی سەرۆکوەزیرانی عێراق بکەوێت، بەڵام بە هۆى ئەوەى کە سەرۆکوەزیرانى عێراق سەرەتا ئاگادارى سەفەرەکە نەکراوەتەوە و لە دوو کاتژمێر پێش سەردانى بنکە سەربازییەکان پێیان وتووە، بۆیە نەتوانراوە چاوى بە ترامپ بکەوێت.
پێنجشەممە هاوپەیمانیی بنیاد (بینا)، ڕەخنەى لە سەردانە نهێناوییەکەى دۆناڵد ترامپ گرت و ڕایگەیاند کە "دەبێت لێپرسینەوە لە باڵیۆزی ئەمریکا لە بەغدا بکرێت لەسەر ئەم سەفەرە نهێنی و کتوپڕە". لە بەیاننامەکەى هاوپەیمانیی بنیاد هاتووە "پێمان سەیرە کە سەرۆکى ئەمریکا بەم شێوە نهێنییە سەردانى بنکەی سەربازیی ئەسەد لە ڕۆژاوای پارێزگای ئەنبار دەکات و ئەم جۆرە سەردانانە دوورە لە هەموو ڕێوشوێنێکى دیپلۆماسی و پێشێلکردنى نەریتە دیپلۆماسییەکانە و نیشانەى مامەڵەکردنێکى لووتبەرزانەى ئەمریکایە لەگەڵ حکومەتی عێراق".
لە بەیاننامەکەدا ڕوو لە حکومەتەکەى عادل عەبدولمەهەدى کراوە کە ئەم سەردانە ڕەت بکاتەوە و نەتەوە یەکگرتووەکانیش ئاگادار بکاتەوە و بە پەلەش باڵیۆزی ئەمریکا لە بەغدا بانگهێشت بکات".
خۆشحاڵى ئامادەبوونى دۆناڵد ترامپ لە نێو سەربازەکانى لە عێراق