Skip to main content

باجگیرى و دەستدرێژیکردنی باندێکى چەندین ساڵە بۆ سەر کچانى سەردەشتى

باجگیرى و دەستدرێژیکردنی باندێکى چەندین ساڵە بۆ سەر کچانى سەردەشتى
AvaToday caption
posted onSeptember 26, 2021
nocomment

ئاڤاتودەى: بەهار عەباسیى ڕۆژنامەنووس، بە بڵاوکردنەوەى زنجیرە تویتێک نووسى: باندێکى دەستدرێژکەر بۆ سەر کچانى سەردەشتى کە چەندین ساڵە خەریکى ئەو کارە نەشیاوەن، کەس بەدواداچوونى بۆ ناکات و کارى ئەم باندە دەستدرێژکەرە لە سەردەشت باجگیرییە. ئەوان کچان و کوڕان کە دەچنە دەرەوەى شارەکە، بە زۆرى لە یەکترى جیا دەکەنەوە و دەستدرێژى دەکەنە سەر کچەکان.

 

بە پێى نووسینى ڕۆژنامەنووس بەهار عەباسى، کچانى سەردەشتى لە ترسى ڕووبەڕووبوونەوەى بنەماڵەکانیان، چەندین ساڵە بەرامبەر ئەم دەستدرێژیکردنە بێدەنگەیان هەڵبژاردووە. ئەو بە باسکردنى ئەوەى کە "سەردەشت شارێکى بچووکى سنوورییە و پێشینەى کوشتنی نامووسیی زۆرى هەیە، نووسى: ئەم کچانە لە ترسى گیانى خۆیان و کوشتنیان، بێدەنگ بوونە.

خاتوو عەباسى ناوى یەکێک لە دەستدرێژیکەرانى هێناوە کە "ڕەزا سەیدی"ـیە و نووسیویەتى دەزگاى دادوەرى کۆمارى ئیسلامى تا ئێستا تۆمەتەکەى ئەوى نەسەلماندووە. ئەم کەسە چەند ساڵ پێش ئێستا، خوشکەکەى خۆى بە ناوی "شەرافەت سەیدى" بە هۆکارێکى نادیار سەربڕی. پێنجشەممەى ڕابردوو، ماڵى باوکی "ناسکە ئەفخەمى" چالاکى بوارى مافى ژنان دواى لەقاودانى ئەم گرووپە دەستدرێژیکەرە، هێرشى کرایە سەر.

هەر ئەمەش بووە هۆى ئەوەى کە ڕۆژى سێشەممە ٣ى ڕەزبەر، ژمارەیەک لە چالاکانى مەدەنى سەردەشت، دژى دەستدرێژیکردنە سەر مافى ژنان و چالاکى باندە دەستدرێژیکەر و باجگرەکان و بێدەنگى کۆمارى ئیسلامى، خۆپێشاندانیان کرد.