Skip to main content

سووتانى دارستانەکانی مەریوان لە کۆنترۆڵ دەرچووە

سووتانى دارستانەکانی مەریوان لە کۆنترۆڵ دەرچووە
AvaToday caption
posted onJuly 3, 2021
nocomment

ئاگری دارستانەکانی ئاوایی دەرەوەران، دۆڵەبێ، کۆڵیت و حاجی عەبدۆڵا خەریکە لە کۆنترۆڵ دەربچێت و کارەسات بخۆڵقێنێت. 


  
بە پێی ڕاپۆرتی تۆڕی میدیایی ئاڤاتودەی، پاش نیوەڕۆی ڕۆژی پێنج‌شەممە ڕێکەوتى ١٠ی پووشپەڕی ساڵی ١٤٠٠ی هەتاوی، دارستانەکانی ئاوایی دەرەوەران، دۆڵەبێ، کۆڵیت و حاجی عەبدوڵا ئاگری تێبەردراوە و تا ئێستایش بەردەوامە؛ لە یەکەمین کاتەکانی ئاگرکەوتنەوەکە چالاکانی ژینگەپارێز ئامادە بوون و خەریکی کوژاندنەوەی ئاگرەکەن. 

بەڵام بە هۆی سەختیی شوێنی ئاگرلێکەوتنەوە و کەمى کەلووپەلى پێویست بۆ کوژانەوەى ئاگرەکە بۆ ژینگەپارێزان و خەڵکى خۆبەخش، تا ئێستا بەربە ئاگرەکە نەگیراوە و زیاتر پەرەی سەندووە. 

ئاگری چیاکانی دۆڵەبێ ئەوەندە بەهێزە کە تەوژم و خێرایی ئاگرەکە ئاواییەکانی دەوروبەریشی گرتۆتەوە. 
 
فەرمانگەی سەرچاوە سرووشتییەکانی مەریوان دەستەودامان وەستاون و هیچ هە هەنگاوێکی بۆ کوژاندنەوە و کۆنترۆڵی دۆخەکە هەڵنەگرتووە و لە بەرامبەر داواکاریی پەیتا پەیتای ژینگەپارێزان بۆ یارمەتیان، خۆیانیان لێ کەڕ کردووە. بە شێوەیەک کە ژینگەپارێزان ناچارن بوون داواکاریی گشتی بنووسن و داوا لە خەڵکی خۆجێئی بکەن تا بێنە پێش و فریای سرووشتە جوانەکەى مەریوان کەون تا هەمووى نەبێتە خۆڵەمێش.

چەند دیمەنێک لە سووتانى دارستانەکانى مەریوان و ماندوویی و دەستەوەستانى خەڵکى ژینگەپارێز

سوتان ١
سوتان ٢

ژینگەپارێز

ژینگەپارێز ٢