Skip to main content

سوپای پاسداران خاکی بەلوچستان بۆ ئیمارات دەنێرێ

سوپای پاسداران بە ڕۆژی ڕوون خاکی بەلوچستان دەدزێ
تاڵانکردنى خاکى ئێران بۆ کەنداوى عەرەبی بە مەبەستى دروستکردنى دوورگە
posted onDecember 16, 2018
nocomment

 

دوژمنایەتی درۆیینی کۆماری ئیسلامی لەگەڵ وڵاتانی عەرەبی تەنیا بۆ ڕاکێشانی سەرنجی نەتەوەخوازەکانی ئێرانە و سوپا خاکی ئێران هەناردەی وڵاتانی عەرەبی دەکات.

 

سەبارەت بە دزینی خاک لە ئێران، پسپۆڕێکى ژینگە بە ڕۆژنامەی ئارمانی گوتووە "ئەوەی لە ئێران دەکرێت قاچاخ نییە لەبەر ئەوەی ئەو کارە بە ڕۆژی ڕووناک دەکرێت". لە درێژەی قسەکانیدا ئەو پسپۆڕە دەڵێ "ئێستا لە سیستان و بەلوچستان لە نیزیک شارێک بە نێوی نۆبەندیان و لە ناوچەیەک لە نێوان نۆبەندیان و چابەهار، حەوت وێستگەی بارکردنی خاک هەیە"، ئەو خاکە هەڵگێراوە سواری گەمییەکان دەکرێن و لە ڕێگای ئاوەوە دەنێردرێن بۆ وڵاتی عەرەبی کەنداو.

ئەو پسپۆڕەى خاک لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا بە ڕۆژنامەی ئارمانی گوتووە ئەوەی لەو ناوچەیە دەکرێت قاچاخ نییە، بە هۆکاری ئەوەی قاچاخ بە واتای ئەنجامدانی کارێکی نایاساییە کە بە شاراوەیی ئەنجام دەدرێت.ئەوانەی کە خەریکی هەناردەکردنی خاکن هیچ ترسێکیان نییە و بە ئاسودەیی کاری خۆیان دەکەن.

بە گووتەی ئەو پسپۆڕە ژینگەییەکە، ئەو خاکانەی لە ئێرانەوە هەناردەى وڵاتانی عەرەبی دەکرێن، بە مەبەستی دروستکردنی دورگەی تایبەت بە ژیانی کەسانی دەوڵەمەند لەو وڵاتانەدا دەبرێت. عەلی موریدی لە وەڵامی ئەو پرسیارەدا کە ئەو خاکانە بۆ کوێ دەبریت، بە ڕۆژنامەی ئاڕمانی گوتووە "هەرچەند من سەبارەت بە قاچاخی خاکی کانزایی هیچم نەبیستووە و ئەوەی دەبرێت خاکی تایبەت بە کشتوکاڵە". ئیماڕات بۆ درووستکردنی دورگەی دەستکرد و قەتەر بۆ ویشککردنی دەریا کەڵک لەو خاکە وەردەگرن.

شایانی باسە ئەو دزی خاکانەی کە سوپا دەیکات زیاتر لە ناوچەکانی باشووری ئێرانە و لە شارە فارس نشینەکان ڕوونادات، ئەوەش سەلمێنەری پڕۆژەی تاڵانکردنی سەروەت و سامانی گەلانی ئێرانە لە لایەن دەسەڵاتدارانی تاران.