ماڵدزڕاوانی بۆرسەی کۆماری ئیسلامی، ئەمڕۆ شەممە ٤ى گۆڵانی ساڵی ١٤٠٠ی هەتاوی و بۆ چەندەمینجار لەم ماوەیەى ڕابردوو، خۆپیشاندانی سەراسەرییان بەڕێوە برد.
ماڵدزراوانی بۆرسە لە شارەکانی کرماشان، مەشهەد، تاران، زەنجان، ئیسفەهان و تەورێز بە کۆبوونەوە بەرامبەر بنکە و باڵەخانەکانى بۆرسە، دژى بەتاڵانبردنی سەرمایەکەیان توڕەیی و ناڕەزایەتى خۆیان دەربڕی. لە لایەکی ترەوە کڕین و فرۆشتنی بۆرسەی تاران، ئەمڕۆ حەوت هەزار یەکەی تر دابەزی و پاش ماوەیەک کاناڵی یەک ملیون و ۲۰۰هەزارییەکەی لە کیس دا و چووە ناو کاناڵی یەکملیون و ۱۹۹هەزاری.
لە ڕوانگەی پسپۆڕانى ئابوورییەوە، ئەوەی لە بۆرسەی کۆمارى ئیسلامى ڕووی دا، دابەزینێکی ئاسایی نەبوو و نییە، بەڵکوو دەرخەری کڵاوچیەتی و تاڵانێکی گەورەیە لە ئاستی نەتەوەیی.
کۆماری ئیسلامی لە بۆرسە، گیرفانی کەسە نزیکەکانی دەسەڵاتی کۆماری ئیسلامی پڕ کردووە و هەمیش قورسایەتی گەمارۆی ئابووری و شکستخواردوویی دەوڵەتی خستووەتەتە سەر شانى خەڵک و وەک تۆڕى میدیایی ئاڤاتودەى چەندین جار ئەمەمان بە گوێى خەڵکیدا چپاندووە و بە ئاشکرا گوتوومانە کە سەرمایەگوزارى لە بۆرسەى کۆمارى ئیسلامى تەنیا بۆ ڕزگاربوونى دەسەڵاتى ئاخوندەکانە لە گەمارۆکان و ماڵ و سامان و سەروەتى خەڵکى دەدزن لە ڕێگەى درووشمى بریقەدارەوە، بۆیە نابێت خەڵک سەرمایەکانى خۆیان بەرنە نێو سیستەمە فرتوفێڵاوییەکانى ئاخوندەکانەوە.
تێبینى:
ڤیدیۆ و وێنەى زیاتر لە تلێگرام و ئەنیستاگرامى ئاڤاتودەى بڵاو کراوەتەوە.