
AvaToday caption
لە سنوورەکانی کێلەشین و گەلی گادەرانی ناوچەی شنۆ، کۆماری ئیسلامی تەقە لە پۆلێک کۆڵبەر دەکات و ئەسپەکانیان دەکوژێت.
لە چەند ڕۆژی ڕابردوو، ژمارەیەک کۆڵبەری سنوورەکانی کێلەشین و گەڵی گادەرانی ناوچەی شنۆ، کەوتنە بۆسەی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی؛ هێزەکانی ڕێژیم ڕاستەوخۆ تەقەیان لەو کۆڵبەرانە کرد و بەهۆی تەقەکردنەکەوە ئەسپی کۆڵبەرەکان خۆیان بە تەلی دڕکاویی، مۆڵگەیەکی ڕێژیمدا داوە و لە ئاکامدا تووشی سووتانێکی دەگمەن بوونە.
شایەتحاڵان دەڵێن: پێدەچێ ئەوە چەکێکی نوێ بێ کە سپای پاسداران هێنابێتییە ئەو سنوورانەوە و لەوانەشە تەلی دڕکاویی دەوری مۆڵگەکانی ڕێژیم هەموو ژەهراویی بن کە بە شێوەیەکی دەگمەن بە بەرکەوتنی ئەسپەکان بە تەواویی سووتان.