محەمەد نووری زاد چالاکی مەدەنی و نووسەر و ڕەخنەگری کۆماری ئیسلامی لە چلەی کوژرانی فەڕشید هەکیدا گووتی "خامنەیی بڕیاڕی کووشتنی دژبەرانی خۆی داوە و خومەینیش بەرپرسی یەک بە یەکی ئەو کەسانەیە کە لە ٤٠ ساڵی ڕابڕدوو کووژراون".
لە درێژەی قسەکانیدا ڕۆژی شەممە ١٠ی سەرماوەز نوریزاد مردنی دکتۆر فەرشید هەکی چالاکی ژینگەپارێزی بە قەتڵ نێودێر کرد و گووتی بەرپرسانی کۆماری ئیسلامی دەستیان هەیە لەو کارەدا. نوریزاد لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا گووتی لە یەکە بە یەکەی ئەو تاوانانەی خەڵخاڵی کردنی و هەموو ئەو خوێنانەی لە دەیەی شێست دا ڕژان خومەینی بەرپرسیارە و لە یەکە بە یەکەی قەتڵە زنجیرەییەکان و کوژرانی ناڕازییانی ساڵی ٨٨ بەرپرسە.
محەمەد نووری زاد چالاکی مەدەنی و نووسەر و ڕەخنەگری کۆماری ئیسلامی
ئەو قسانەی نوری زاد هاوکاتە لەگەڵ بیستەمین ساڵیادی قەتڵە زنجیرەییەکان لە سەرماوەزی ساڵی ١٣٧٧ی هەتاوی. لە نێوان ٢٨ی گەڵاڕێزان بۆ ١٨ی سەرماوەزی ساڵی ٧٧ نووسەرانێکی وەک مەجید شەریف، محەمەد موختاری، محەمەد جەعفەری پویەندە و هەروەها داریوش و پەروانە فروهەر و مامۆستا مەلا محەمەد ڕەبیعی لە لایەن ئیتلاعاتی کۆماری ئیسلامییەوە تیرۆر کران.
لەو سەردەمەدا و لە ژێر گووشاری بیروڕای گشتیدا وەزارەتی ئیتلاعات ئەنجامدانی ئەو تیرۆرەی بە فەرمی خستە ئەستۆی خۆی.