Skip to main content

٧٠ ماڵپەڕی درۆبڵاوکردنەوەى کۆماری ئیسلامی ئاشکرا بوون

٧٠ ماڵپەڕی درۆبڵاوکردنەوەى کۆماری ئیسلامی ئاشکرا بوون
ڕۆیتەرز: ئەو ماڵپەڕانە پەیوەندییان بە یەکیەتی نێونەتەوەیی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانەوە هەیە کە لە تارانە
posted onDecember 2, 2018
nocomment

 

هەواڵدەری ڕۆیتەرز ڕۆژی هەینی ٩ی سەرماوەز بڵاوی کردووەتەوە کە ٧١ ماڵپەڕی هەواڵی درۆیین لە ١٥ وڵاتى دونیا ئاشکرا کراون کە سەر بە ڕێکخڕاوێکن لە تاران.
 

هەر بە پێی ئەو ڕاپۆڕتە، مانگانە نیو ملیۆن کەس لە ڕیگەی ئەو ماڵپەرانە و زیاتر لە ملیۆنێک کەس لە ڕێگەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان دەکەونە ژێر کاریگەریی هەواڵە درۆیینەکانەوە. هەواڵدەڕی ڕۆیتەرز بە ئاماژەدان بەوەی بەرپرسانی کۆماری ئیسلامی لە تاران و لەندەن ئامادە نەبوون سەبارەت بەو مژارە هیچ بڵێن، گوتویەتی "ناتوانێ لەسەر پێوەندی ئەو ماڵپەڕانە بە کۆماری ئیسلامی هیچ بڵێ".

ڕۆیتەرز دەڵێ ئەو ماڵپەڕانە بە شێوەیەک پێوەندییان بە "یەکیەتی نێونەتەوەیی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان"ـەوە هەیە کە لە تاران نیشتەجێیە، لە درێژەی ئەو بەشەی ڕاپۆڕتەکەدا هاتووە یاخود ڤیدیۆ و کاریکاتێرەکانی ئەو ناوەندەیان بڵاو کردووەتەوە یاخود نیشانی و ئەو ژمارە تەلەفۆنەی کە لە ڕیگەی ئۆنلاینەوە تۆمار کراوە، نیشان و ژمارە تەلەفۆنی هەمان ناوەندە.

ئەو یەکیەتییە لە لاپەڕەی یەکەمی خۆیدا یەکێک لە ئامانجەکانی خۆی بەو شێوەیە پێناسە دەکات: ڕووبەڕوو بوونەوە لەگەڵ ئیستیکبار و چالاکییەکانی بەرەی زایۆنیزم و دەوڵەتە ڕۆژئاواییەکان.

هەواڵدەڕی ڕۆیتەرز هەروەها ئاماژەی بە چەندین ماڵپەڕی دیکە کردووە کە بە تایبەتی کار لەسەر شارۆمەندانی پاکستانی، یەمەنی، سودانی و تەنانەت ڕووسی دەکەن و هەموویان گرێدراوی کۆماری ئیسلامین. ئەو هەواڵدرییە بە ئاماژەدان بەوەی لە شەڕی ئینتەرنێتیدا چاوەکان لەسەر ڕووسیە و کاریگەرییەکانی ئەو وڵاتەیە، بەڵام ئێرانیش وەک وڵاتێکی چکۆڵەتر لەو بەستێنەدا سەبارەت بە ڕووسیە نێودێر دەکات کە ڕۆڵێکی ناسەقامگیرانە دەگێڕێت.

ڕۆیتەرز باس لە ڕووداوێک دەکات کە دوو ساڵ پیش ڕووی داوە و دەڵێ هەواڵێکی درۆ کە یەکێک لە ماڵپەڕەکانی کۆماری ئیسلامی بڵاوی کردەوە بۆتە هۆکاری ڕوودانی. لەو ڕووداوەدا وەزارەتی دیفاعی پاکستان لە تویتێکدا هۆشداری بە ئیسرائیل دابوو کە نابێ لەبیری بچێت پاکستان خاوەنی بۆمبی ئەتۆمییە.

 

گوگل و ژمارەیەکی دیکە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بە تایبەتی فەیسبووک و تویتە،ر سێ مانگ بەر لە ئێستا سەدان تۆڕی گرێدراو بە ئێرانیان کە ڕۆڵیان هەبوو لە بڵاوکردنەوەی هەواڵی درۆ، داخست. هەواڵدەری ڕۆیتەرز بۆ وێنە باسی ماڵپەڕی "نیلنێت ئۆنلاین" دەکات و بانگەشەی ئەوە دەکات کە لە ناوەندی مەیدانی تەحریر لە قاهیرە هەواڵەکانی ڕوو بە خەڵکی میسر بڵاو دەکاتەوە.

لە درێژەی راپۆڕتەکەدا هاتووە ماڵپەڕەکە هەواڵی درۆ یان ڕاست و بە قازانجی سیاسەتەکانی ئێران بڵاو دەکاتەوە. ژمارە تەلەفۆنێکی هەڵەی هەیە و ناوونیشانی بارەگاکەی کە لە فەیسبوکەکەی دا نووسیویەتی لە جێگەی بینایەکی تایبەت دەچێتەوە نێوەڕاستی کۆڵانیک لە شەقامێکدا.

کۆمارى ئیسلامى لە بەستێنی شەڕی سایبێریدا لێهاتووە و لە چالاکی ئۆنلایندا توانای سیخوڕیکردمنى لە وڵاتان هەیە!

کۆمارى ئیسلامى لە بەستێنی شەڕی سایبێریدا لێهاتووە و لە چالاکی ئۆنلایندا توانای سیخوڕیکردمنى لە وڵاتان هەیە!

 

جان برێنان سەرۆکی پێشووی ڕێکخڕاوی سی ئای ئەى لە چاوپێکەوتن لەگەڵ ڕۆیتەرزدا بە ئاماژەکردن بەوەی وڵاتانی جۆڕاوجۆڕ لەو ڕێگایەوە شەڕی سایبێری و ئیتلاعاتی دەکەن گووتی: ئێرانییەکان لە بەستێنی شەڕی سایبێریدا لێهاتوون و لە چالاکی ئۆنلایندا تواناییان هەیە.

ڕۆیتەرز ئەوەشی گووتووە کە لێکدانەوەکان لەسەر بنەمای زانیاری دوو کۆمپانیای ئەمنیەتی سایبێری یان "فایرئای" و "کلێر ئێسکای" نیشان دەدات کە ماڵپەڕەکانی گرێدراو بە ئێران لە ساڵی ٢٠١٢وە بە شێوەی بەردەوام چالاکن. پێشتر دامەزراوەی "کارنگی" لە ئەمریکا لە ڕاپۆڕتێکدا بڵاوی کردبووە کە دامەزراوە ئەمنییەکانی ئێران بە شێوەی بەرچاو لە بەستێنی سیخوڕی و هێرشی تێکدەرانەدا پێشکەوتوون و پانتای چالاکییەکانیان لە دژبەرانی کۆماری ئیسلامی لە نێوخۆ و دەرەوەی ئەو وڵاتە، ناوەندە مەدەنییەکانی ئێران، ڕێکخڕاوە دەوڵەتییەکان، بەرگرى، بازرگانی و دیپلۆماتیکی ئەمریکا، ئیسرائیل، ئاڵمان و عەرەبستانی سعودی لەخۆ دەگرێتەوە.

ئەو ڕاپۆڕتە بە جەختکردنەوە لەسەر چالاکییە تێکدەرانەکانی ئێران لە فەزای سایبێریدا ، بە تایبەت ئاماژەی کردبوو کە ئەو هێرشانە لە ژێر نێوی حیسابی گشتیدا ئەنجام دەدرێن بۆ ئەوەی کۆماری ئیسلامی لەگەڵ ئەوەی مانۆڕ بە تواناییەکانی خۆی بدات لە هەمان کاتدا لە ژێر بەرپرسایەتی ئەو کارانە خۆ بدزێتەوە.

ئێران لە ساڵی ٢٠١٢ بەولاوە لە دۆسیەی تێوەگلان بە چەند بانکی ئەمریکایی، هاککردنی بەنداوێکی چکۆڵە لە نیزیک نیۆیۆڕک و هەروەها هەوڵدان بۆ هێرش بۆسەر حیسابە ئەنتەرنێتییەکانى بەرپرسانی دەوڵەتی باراک ئۆباما بەرپرسیار زانراوە. لە خاکەلێوەی ئەو ساڵدا ١٠ کەسی ئێرانی بە تاوانی هاککردنی سەدان زانکۆی ئەمریکایی و نێودەوڵەتی لە لایەن ئەمریکاوە گەمارۆیان خرایە سەر.

کۆماری ئیسلامی هەروەها لە ڕەزبەری ساڵی رابڕدوو تاوانبار کرابوو بەوەی دەستی هەبووە لە هێرشێکی سایبێری بۆ سەر حیسابی ئینتەرێنێتی هێندێک لە نوێنەرانی پەرڵەمانی بڕیتانیا.