Skip to main content

ماشێنی تیرۆری کۆماری ئیسلامی بۆ قوتاربوون لە ڕووخان وەکار کەوتووە

ماشێنی تیرۆری کۆماری ئیسلامی بۆ قوتاربوون لە ڕووخان وەکار کەوتووە
دەیلی تلێگراف: کۆمارى ئیسلامی بە تیمە تیرۆریستییەکانی هەوڵی داوە دژبەرانی لە عێراق بێدەنگ بکات
posted onDecember 2, 2018
nocomment


دەیلی تلێگراف ڕۆژنامەی بەریتانیایی ئاشکرای کردووە بە بڕیاڕی قاسم سولەیمانی، فەرماندەی سوپای قودس، کۆماری ئیسلامی بۆ بێدەنگکردنی دژبەرانی خۆی لە عێراق چەندین تیمی تیرۆریستی لەو وڵاتە جێگیر کردووە.

 

دەیلی تلێگراد دەڵێ "گرینگترین قوربانیانی ئەو گرووپە تیرۆریستانە، تیرۆری عادل شاکر ئەلاتەیمەمی هاوپەیمانی نێزک لە حەیدەر عەبادی سەرۆکوەزیرانی پێشووی وڵاتی عێراق و شەوقی ئەلحەداد لە کەسایەتییە نێزیکەکانی موقتەدا سەدر ڕێبەڕی دیاری شێعەکانی عێراقە".

بە پێی ئەو ڕاپۆڕتە ئەو گرووپانە بە فەرمانی قاسم سولەیمانی لە عێراق جێگیر کراون و ئامانجیان ترساندنی دژبەرانی ئێرانە لەو وڵاتەدا. تیمەکانی تیرۆری کۆماری ئیسلامی دوای هەڵبژاردنی مانگی گەلاوێژ و ناکامی پاڵێوراوەکانیان بە ئامانجی زاڵبوون بەسەر دەوەڵەتی عێراقدا لەو وڵاتە نیشتەجێ بوونە.

دەیلی تلێگراف لە زمان بەرپرسانی ئەمنی بڕیتانیا کە ئەرکی ڕاهێنان و پاڵپشتی هێزە عێراقییەکانیان لەسەر شانە دەڵێ "ڕێژیمی ئێران کۆمەڵێک لە گرووپە تیرۆریستییەکانی سوپای قودسی ناردووەتە عێراق بۆ ئەوەی دژبەرانی خۆی بێدەنگ بکات". ئەو گرووپانە توانیویانە هەڕەشە لە دژبەرانی ئێران لە دەسەڵاتی ئەو وڵاتەدا بکەن.

قاسم سولەیمانى هەڵسووڕێنەرى مەکینەى تیرۆرە لە ڕۆژهەڵاتى نێوەڕاست

قاسم سولەیمانى هەڵسووڕێنەرى مەکینەى تیرۆرە لە ڕۆژهەڵاتى نێوەڕاست

 

شەوقی ئەلحەداد کە یەکێک لە نێزیکانی موقتەدا سەدر و یەکێکیش لە قوربانیانییەکان، ناوبراو دوای ئەوەی ئێرانی تاوانبار کرد بەوەی خوازیاری گەندەڵییە لە هەڵبژاردنەکانی عێراقدا، کوژرا. موقتەدا سەدر لە سەرەتادا لە ئێران نێزیک بوو، بەڵام ئەو دواییانە بە دوورکەوتنەوە لە ئێران هەوڵی داوە سیمایێکی نەتەوەیی لە خۆی نیشان بدات.

گرووپە تیرۆریستییەکانی ئێران لە مانگی گەڵاڕێزاندا هەوڵیان دا ڕازی ئەلتالی تیرۆر بکەن، بەڵام سەرنەکەوتن. ڕازی ئەلتالی سیمایێکی نێزیک لە ئایەتوڵا عەلی سیستانی ڕابەرى باڵای شێعەکانی عێراقە کە خوازیاری پێشگرتن بە دەستێوەردانەکانی ئێران لە عێراقدا بوو.

هەروەها دەیلی تلێگراف لە زمانی بەرپرسێکی پلە باڵای ئەمنیەتی بەریتانیا گووتبووی "کۆماری ئیسلامی بە بەکارهێنانی تیمە تیرۆریستییەکانی هەوڵی داوە بۆ بێدەنگکردنی دژبەرانی خۆی لە عێراقدا. ئەوە هەوڵێکی بێ شەرمانەی کۆماری ئیسلامییە بۆ بێ ئەنجامکردنی هەوڵەکانی دەسەڵاتی نوێی عێراق بۆ کەمکردنەوەی ئاستی دەستێوەردانەکانی ئێران لەو وڵاتەدا.