▪️ سەرچاوە: عەرەبییە نێت
ئەمریکا دوێنێ هەینى ٢٣ى ئۆکتۆبەرى ٢٠٢٠ى زایینى، ڕایگەیاند، لە چوارچێوەى بەرنامەى پاداش بۆ دادپەروەرى، بەرامبەر هەر زانیارییەک کە لەبارەى سێ فەرماندەى تۆڕى ماڵى حیزبوڵاى لوبنان ورەبگرن، ١٠ ملیۆن دۆلار وەک خەڵات دەبەخشن.
سێ فەرماندەکەى حیزبوڵاى لوبنان ناویان محەمەد قەیسەر و محەمەد قاسم ئەلبزال و عەلى ئەلقەسیرن کە ئەمریکا خەڵاتى بۆیان دیارى کردووە تا ئاشکرا بکرێن، چونکە ئەم سێ کەسە وەک سێ باسکى ماڵى و دابینکەرى پارە دادەنرێن بۆ باڵى سەربازى حیزبوڵاى لوبنان کە ساڵانە ملیۆنان دۆلار بۆ ئەم حیزبە تیرۆریستییە کۆ دەکەنەوە.
بەرنامەى پاداش بۆ عەدالەت ڕاشیگەایندنووە ئەم سێ کەسە بەرپرسى قاچاخى نەوت و شاردنەوەى پیلانەکانى سوپاى پاسدارانن. ئەوان تۆمەتبارن بە فرۆشى کانزاکان و ناردنى داهاتەکەیان بۆ حیزبوڵا. وەزارەتى کاروبارى خەزنەدارى ئەمریکایش، محەمەد قەسیر و قاسم ئەلبەزال و عەلى قەسیرى خستووەتە لیستى گەمارۆکانەوە و ناویان لە لیستى تیرۆریش زیاد کراوە.