Skip to main content

سەرۆکوەزیرانی لوبنان دەستلەکار دەکێشێتەوە

سەرۆکوەزیرانی لوبنان دەستلەکار دەکێشێتەوە
AvaToday caption
posted onSeptember 26, 2020
nocomment

سەرۆکوەزیرانی لوبنان دوای مانگێک هەوڵدان بۆ پێکهێنانی کابینەیەکی ناحیزبی، ڕۆژی پێنجشەممە ٥ی ڕەزبەر دەستی لەکار کێشایەوە.


بە پێی ڕاپۆرتی ڕۆیتێرز، مستەفا ئەدیب باڵیۆزی پێشووی لوبنان لە بێرلین کەمتر لە مانگێک پێش و بە هۆی تەقینەوەیەکی گەورە لە بەیروت بە پشتیوانی مەکرۆن، سەرکۆماری فەرانسە بۆ پێکهێنانی دەوڵەتی نوێی لوبنان هەڵبژێردرا، تەمای هەیە دەستی لەکار بکێشێتەوە.

لە کاتێکدا لوبنان لە خراپترین قۆناغی قەیرانی دایە، سەرۆکوەزیران ئەمڕۆ ڕایگەیاند دەستی لەکار دەکێشێتەوە.

بە پێی نەخشە رێگەی فەرانسە، بڕیار وابوو دەوڵەتی نوێی لوبنان هەنگاوی جدی بۆ ڕووبەڕوو بوونەوەی گەندەڵی و جێبەجێکردنی چاکسازی بەتایبەت لە بواری ئابوری و بە پشتیوانی هاوکارییە ملیارد دۆلارییە نێودەوڵەتییەکان ئەنجام بدات.

ئەدیب وێرای ڕاگەیاندنی هەواڵی دەستلەکارکێشانەوەی گووتی: لوبنان یان دەبێ گەڵاڵەکەی فەرانسە وەلابنێ یان ڕاستگۆیی مەکرۆن قەبووڵ بکات.

دەگووترێ گەورەترین هۆکاری دەستلەکارکێشانەوەی ئەدیب، ناکۆکی لەسەر دانانەکان بەتایبەت پۆستی وەزیری دارایی بوو کە دەوری سەرەکی هەبوو لە دانانی گەڵاڵەیەکی ڕزگارکردنی ئابوری بۆ بردنە دەری لوبنان لەو قەیرانەی ئێستا.