Skip to main content

مەرگى ڕوحوڵا حوسەینیان بنەماڵەى زیندانیانى سیاسى دڵخۆش کرد

مەرگى ڕوحوڵا حوسەینیان بنەماڵەى زیندانیانى سیاسى دڵخۆش کرد
AvaToday caption
posted onAugust 25, 2020
nocomment

ڕوحوڵا حوسەینیان یەکێک لە بەنێوبانگترین بەکرێگیراوانى ئیتلاعات و یەکێک لە تاوانبارترین بەرپرسانى کۆمارى ئیسلامى کە ئەندامى خوولێکى پەرلەمانیش بوو، تووشى کۆڕۆنا بوو و ئەم ڤایرۆسە لە بنى هێنا و کوشتى.

 

ڕوحوڵا حوسەینیان لە دەیەى شەستەکانى هەتاوى یەکێک لە بەرپرسە دەستڕۆیشتووەکانى دادوەرى ـ ئیتلاعاتى بوو و ڕۆڵى هەبوو لە دەرکردنى حوکمى ئیعدامى سەدان دژبەرى کۆمارى ئیسلامى. چەندین ساڵ سەرۆکى ناوەندى ستادى ئینقیلابی ئیسلامى بوو و لەوێ کتێبگەلێکى جیاوازى مێژوویی بە بودجەى دەوڵەت چاپ کرد کە ڕەخنەگران پێیان وایە ئەوە تەنیا "مێژووسازى" بووە.

لە نێو ڕووخسارى ئیتلاعاتییەکانى کۆمارى ئیسلامى بە "خوسرەوى بوو، ڕاستەوخۆ پشتیوانى لە سەعید ئیمامى ـ داڕێژەرى گەڵاڵەى کوشتنە زنجیرەییەکان ـ کردبوو و لە کاردانەوەى بڵاوبوونەوەى هەواڵى خۆکوژییەکە گوتى: "ئاخر باوکە گیان، ئاخر خۆمان سەردەمێک دادوەر و قازى بووینە، سەردەمێک زیندانبان بووینە. تا ئێستا سەدان کەس سزا دراون و نەمردوون. ئاخر چۆن بە پیاڵەیەک خواردنەوە وەک ئێوەش دەڵێن کە یەکسەر بردووتانە نەخۆشخانە و گەدەیتان شووتووەتەوە، مرد؟"

لە بوارى گەندەڵى ئەخلاقی و سێکسى ـیش ئەم پیاوە بەنێوبانگ بوو، دەستدرێژیکردنە سەر کچانى ئیعدامى لە زیندان و لە پاڵپشتیکەرانى ئیعدامى ناڕازی و خۆپێشاندەرانى ٨٨ بوو.

عەلى موتەهەرى لەبارەى خواست و جەزى ئیعدامکردن لە لایەن ڕوحوڵا حوسەینیان دەڵێت "حوسەینییان بە گشتى حەزێکى زۆرى بۆ ئیعدامکردن هەیە..سەردەمێک ئەو دادوەر بوون و حوکمێکى زۆرى ئیعدامى دەردەکرد و ئەمەش دەگەڕێتەوە بۆ ڕوحیاتى ئەو".

ئیعدامرکراوانى ٦٧

چەند وێنەیەکى ئیعدامکراوانى ساڵى ٦٧ کە حوکمەکەیان لە لایەن ڕوحوڵا حوسەینیانەوە دەرکراوە!