Skip to main content

ئەمریکا داوای درێژکردنەوەی بێسنوری گەمارۆکان لەسەر تفاقی سەربازی ئێران دەکات

ئەمریکا داوای درێژکردنەوەی بێسنوری گەمارۆکان لەسەر تفاقی سەربازی ئێران دەکات
بە پێی ئەو ڕاپۆرتە کە ڕۆژی سێشەممە سێی پووشپەڕ بڵاو بووەتەوە، ئەمریکا پێشتر دەقی ڕەشنووسەکەی دابوو بە هاوپەیمانەکانی.
posted onJune 23, 2020
nocomment

هەواڵدەری بلۆمبێرگ لە زمان سەرچاوە دیپلۆماتیکەکان باسی لە ڕەشنووسی گەڵاڵەی" درێژکردنەوەی بێسنووری" گەمارۆ بۆ سەر تفاقی سەربازی ڕژیمی ئێران لە لایەن ئەمریکا بۆ ئەندامانی ئەنجومەنی ئاسایش کردووە.

بە پێی ئەو ڕاپۆرتە کە ڕۆژی سێشەممە سێی پووشپەڕ بڵاو بووەتەوە، ئەمریکا پێشتر دەقی ڕەشنووسەکەی دابوو بە هاوپەیمانەکانی.

بلۆمبێرگ بە پێی دەقی ئەو ڕەشنووسە کە دەستی پێراگەیشتووە، نووسیویەتی واشنگتۆن داوای لە ئەندامانی ئەنجومەنی ئاسایش کردووە کە پێدانی ڕاستەوخۆ یان ناڕاستەوخۆ یان فرۆشتن و گوێزتنەوەی چەک بۆ نێو ئێران و لەوێوە بۆ وڵاتێکی دیکە ڕێگری بکەن.

ئەو گەڵاڵەیە پێدانی چەک بە ئێران مەرجدار دەکاتەوە بە پشتراستکردنەوەی لانیکەم یەکێک لە کۆمیتەکانی ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان، ئەویش دەبێ ٣٠ ڕۆژ پێشتر بکرێت.

ڕەشنووسەکە ئاماژەی بە ڕاپۆرتی نویی سکرتێری ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ ئەنجومەنی ئاسایش کردووە کە پشت ڕاستی کردووەتەوە ئەو مووشەکانەی ئاراستەی ئارامکۆ کردراون سەرچاوەی ئێرانیان هەیە.

ئاماژەی ڕاپۆرتەکە بەو هێرشە پهبادیەیە کە ساڵی ڕابردوو کرایە سەر دامەزراوە نەوتیەکانی عەرەبستانی سعودی. واشنگتۆن و ڕیاز دەڵێن تاران لە پشت ئەو هێرشانەیە. بابەتێک کە کۆماری ئیسلامی ڕەتی دەکاتەوە.

ڕووسیە و چین ڕایانگەیاندووە پشتیوانی کە درێژکردنەوەی گەمارۆکانی سەر تفاقی سەربازی ئێران ناکەن.

بە پێی بڕیارنامەی ٢٣١ی ئەنجومەنی ئاسایش، گەمارۆخستنە دەر تفاقی سەربازی ئێران دەبێ ئەوپەڕی دوای ٥ ساڵ لە قەبوڵکردنی ڕێککەوتنی بەرجام کۆتایی پێبێت.

ئێستا ئەمریکا لەگەڵ هەڵوەشانەوەی ئەو گەمارۆیانە دژایەتی دەکات و وڵاتانی ئەوروپایی وەک بڕیتانیا، فەرانسە و ئاڵمان نیگەرانی خۆیان لە هەڵوەشانەوەی ئەو گەمارۆیانە دەربڕیوە.

لە ڕاگەیەندراوی نوێی سێ وڵاتی ئەوروپایی هاتووە: بە بڕوای ئێمە هەڵگرتنەوەی ئەو گەمارۆیانە ئاسەواری جدی لەسەر ئەمنیەت و سەقامگیری ناوچەکە هەیە و ئەوروپا قەدەغەی هەناردەی تکنۆلۆژی مووشەکی و تفاقی سەربازی بۆ ئێران هەتا ساڵی ٢٠٢٣ درێژە پێدەدات.

ئێران لە ساڵی ٢٠٠٧ەوە تا ئێستا مافی کڕین و فرۆشتنی تکنۆلۆژی شەڕی نییە بەڵام بەپێی بڕیارنامەی ٢٢٣ی ئەنجومەنی ئاسایش بڕیار وایە ئەو گەمارۆیانە ٢٧ ڕەزبەری ئەوساڵ کۆتایی پێبێت.

ئەمریکا هۆشداری داوە لە ئەگەری ناکامی لە درێژکردنەوەی گەمارۆکانی سەر ئێران هەوڵی چالاک کردنی " مکانیسمی ماشە" لە ڕێککەوتنی ئەتۆمی هێزە جیهانیەکان لەگەڵ ئێران دەدات.

مکانیسمی ماشە ، ڕێبازێکی چارەسەری کێشەکانی نێو بەرجامە کە بە پێی ئەو، ئەگەر ئێران پێبەندی بەڵێنەکانی نەبێت،لایەنەکانی دیکە دەتوانن ڕێککەوتنەکە بگەڕێننەوە بۆ ئەنجومەنی ئاسایش و گەمارۆ جیهانیەکان لە دژی ئێران دابندرێنەوە.

مایک پۆمپێئۆ پێشتر گووتبوی بەرجام لە بڕیارنامەی ٢٢٣١ ی ئەنجومەنی ئاسایش جیایە و ئەو بڕیارنامەیە هەروا ئێران بە بەشداریکەری ڕێککەوتنی ئەتۆمی دەزانێت.

ئێران، ڕووسیە و چین جەخت لەوە دەکەنەوە ئەمریکا لە ڕێککەوتنی بەرجام چووەتە دەرەوە و چیتر ئەندامی نییە بۆ ئەوەی بتوانێ مکانیزمی ماشە چالاک بکاتەوە.