لێژنەیەکى پەرلەمانى کۆمارى ئیسلامى ئێران هەڕەشە لەو هاووڵاتیانە دەکات نشتەگەرى جوانکاریی بۆ سیمایان دەکەن و، ئاماژە بەوەش دەکات "دەسەڵاتداران سزاى گرتن دژیان ئەنجام دەدات".
حەسەن نەورۆزی، گوتەبێژى لێژنەى یاسایی ئەنجومەنى شوراى ئێران رایگەیاند "سزادراوان ڕووبەڕووى گرتنێکى ١٠ ڕۆژى بۆ دوو مانگی لەگەڵ بەکارهێنانى جەڵدە دژیان"، هۆکارەکەشى بۆ ئەوە گەڕاندۆتەوە "ئەوانە جوانکاری پێچەوانەى کردارە سروشتییەکان دەکەن" و گووتیشى "ئەوانەى دەیانەوێت ڕەگەزی خۆیان بگۆرن پێویستیان بەڕەزامەندی فەرمیی دەوڵەت هەیە، بەڵام کەسانێک نشتەگەرى جوانکاری دەکەن، کە بە چاوی پشیلە و گوێی کەر ناسراوە، وەک لێچوونێک بە ئاژەڵان، ئەمەش پێچەوانەى دابونەریتە".
بەپێی لێدوانى ئەو پەرلەمانتارە سزادراوان لە پسپۆڕانى جوانکاری، کەسە ئەنجامدراوەکان دەبن، چونکە بەپێی یاساى ٦٣٨ـى سزادانى ئێران پێچەوانەى ئادابی گشتییە. ئەنجامدانى نشتەگەریى جوانکاری لەو وڵاتە ساڵانێکە بە شێوەیەکى بەرچاو ڕووى لەزیادبوون کردووە، بەتایبەت لە بوارى لووت کە زۆربەى کوڕان و کچان ئەنجامی دەدەن، هەروەها لێو و برۆ و نشتەگەرى لاوازی و ڕاکێشانى پێست و هەڵگرتنى چەوری.
ئەو پرۆسەیەش بووەتە دیاردەیەکى کۆمەڵایەتیى سروشتى بەلای زۆربەى دانیشتوانەوە، بەتایبەت لەنێو چینى ناوەڕاستى کۆمارى ئیسلامی، گرنگترین هۆکاریش بۆ بڵاوبوونەوەى ئەو نشتەگەرییانە بەهۆى هەرزانى نرخەکەى و خێرایی ئەنجامدانەکەیەتى.
وێنەى یەکەم:
نمونەى نەشتەرگەرى چاوپشیلەیی
وێنەى دووەم:
نمونەى نەشتەرگەرى گوێکەرى
وێنەى سێیەم:
نمونەى نەشتەرگەرى لووتبەرازەى