Skip to main content

نزیکەى ٣٠ ملیۆن دانیشتووى ئێران لە بن هێڵى هەژارى ڕەهادان

هەرچەندە بە پێى ڕوانگەى دەوڵەت، "هێڵى هەژارى ڕەها" بۆ بنەماڵەیەکى پێنج کەسى نزیکەى ٧٠٠ هەزار تمەنە، کە ئەم بڕە پارەیە تەنانەت ناتوانێت دابینکەرى نان و خوانەکەیان بێت.
هەرچەندە بە پێى ڕوانگەى دەوڵەت، "هێڵى هەژارى ڕەها" بۆ بنەماڵەیەکى پێنج کەسى نزیکەى ٧٠٠ هەزار تمەنە، کە ئەم بڕە پارەیە تەنانەت ناتوانێت دابینکەرى نان و خوانەکەیان بێت.
posted onApril 9, 2018
nocomment

حوسەین ڕاغفەر، ئابووریناس و توێژەرێکى ئێرانى، بە ئیسناى گوتووە کە لەسەر بنەماى لێکدانەوەکانى ئێمە "هێڵى هەژارى ڕەها" بۆ بنەماڵەیەکى چوار کەسى شارى نزیکەى چوار ملیۆن تمەنە و لەسەر ئەم بنەمایە ٣٣%ى دانیشتوانى ئێران تووشى "هەژارى ڕەها" و ٦% لەسەر "هێڵى برسیەتى"ـین.

هەرچەندە بە پێى ڕوانگەى دەوڵەت، "هێڵى هەژارى ڕەها" بۆ بنەماڵەیەکى پێنج کەسى نزیکەى ٧٠٠ هەزار تمەنە، کە ئەم بڕە پارەیە تەنانەت ناتوانێت دابینکەرى نان و خوانەکەیان بێت.

بە پێى ئاستى دیاریکراو لە لایەن بانکى جیهانییەوە، "هێڵى هەژارى ڕەها" دۆلارێک و هەشتا سێنتە لە ڕۆژێکدا بۆ کەسێک، یا هەر بە پێى ڕوانگەى بانکى جیهانى، بەکاربردنى ڕۆژانەى کەمتر لە دوو هەزار و دووسەد کالۆرییە لە ڕۆژێکدا، بۆیە بەم پێیە ٣٣% دانیشتوانى ئێران واتە نزیکەى ٢٦ ملیۆن کەس تووشى هەژارى ڕەها بوونەتەوە و ١٢ ملیۆن کەسیش لە بن هێڵى "هەژارى ڕەها"دان و لە نێوان ٢٤ بۆ ٣٠ ملیۆن کەسیش لە بن هێڵى "هەژارى ڕێژەیی" دان.