ڕۆژنامەیەکی ئەمریکی: ترامپ دەیهەوێ کۆمەڵە گەمارۆیەکى هەڵنەوەشاوە بخاتە سەر کۆمارى ئیسلامی
ڕۆژنامەی وال ستریت ژورنال لە ڕاپۆرتێکدا لە زمان سەرچاوە ئاگادارەکان نووسیویەتی: دۆنالد ترامپ بەتەمایە پێش ئەوەی هەڵبژاردنەکانی سەرکۆماری ئەمریکا دەستپێبکات، کۆمەڵە گەمارۆیەکی نوێ لە دژی ئێران دادەنێ کە هەڵوەشانەوەیان لە داهاتوودا زۆر دژوار دەبێت.