بۆچى مۆدێڵی مەریوان لە ڕووبەڕووبوونەوەی کۆڕۆنا سەرکەوتووترە؟
ڕۆژانە لاوانی گەڕەکەکانی مەریوان بە بەردەوامی کۆمیتەی بەرەنگاربوونەوەی کۆڕۆنا پێکدێنن و ئەرکی خاوێن کردنەوە و دژەگەن کردنی کۆڵان و گەڕەکی خۆیان بۆخۆیان دەگرنە ئەستۆ.
ڕۆژانە لاوانی گەڕەکەکانی مەریوان بە بەردەوامی کۆمیتەی بەرەنگاربوونەوەی کۆڕۆنا پێکدێنن و ئەرکی خاوێن کردنەوە و دژەگەن کردنی کۆڵان و گەڕەکی خۆیان بۆخۆیان دەگرنە ئەستۆ.
ئامارەکان نیشان دەدەن لە یەکەمین کاتژمێرەکانی ڕۆژی هەینی ٣ ملیارد و ٩٠٠ ملیۆن کەس کە دەکاتە نیوەی زیاتری خەڵکی جیهان لە قەرەنتینەدان. ژمارەی تووشبووانی کۆڕۆنا ملیۆنیک کەسی تێپەڕاندووە و تا ئێستا ٥٤ هەزار کەس لە سەرتاسەری جیهان بەهۆی کۆڕۆنا گیانیان لە دەستداوە.
دەوڵەتی یونان کەمپی ریتسوتای لە ٧٥ کیلۆمەتری ئاتێن قەرەتنتینە کرد. دوای تاقیکاری ژنێکی دووگیانی نیشیتەجێی ئەو کەمپە دەرکەوتووە هەڵگری ڤایروسی کۆڕۆنایە.
لێکۆڵینەوە لە ڕۆڵی ژنان لە بوارەکانی سیاسەت و بەڕێوەبەری کەلاندا نیشانی دەدات ئەوان توانیوانە لە ژمارەیەک لە وڵاتانی ئەوروپایی و ئەمریکای ناوەندی و باشور ژمارەیەکی زیاتر کورسی وەزارەتخانەکان بەدەست بێنن.
ئانتۆنیۆ گۆتێرێش، سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان قەیرانی کۆڕۆنای وەک گەورەترین چاڵشی بەشەریەت لە دوای شەڕی جیهانی دووهەم ناوبرد. سەبارەت بە لێکەوتە ئابوری و سیاسیەکانی هۆشداری دا و ئەو کۆڕۆنای بە تاقیکاری گەورە ناوبرد.
دابەزین بێوێنەی بەهای نەوت و درێژەی قەیرانی کۆڕۆنا ئابوری کۆماری ئیسلامی بەرەو داڕمان هێناوە. دەوڵەت ناچارە بۆ قەرەبووی کورتهێنانی بودجە لە هەژماری ( سندوقی گەشەی نەتەوەیی) پوڵ هەڵگرێت کە ئەویش بەتاڵ بووە. تا ئێستا خامنەیی ئامادە نییە لە داراییەکانی خۆی تمەنێک خەرج بکات.
قەنناس بەدەستێکی سەر بە ملیشیاکانی حوسی کە ئێستا بە دیل لە دەستی هێزە هاوبەشەکانە لە ناوچەی کەناری ڕۆژئاوای یەمەن دانی بەوەداناوە کە بە دەستی کاڕناسانی ئێرانی ڕاهێنانی پێکراوە و گووتویەتی: بە زمانی بێگانە قسەیان دەکرد و بە تایبەت هێندێک کەسیان مۆرەی حیزبوڵلا بوون.
لێخۆشبوونی هاوکاری کەم وکورتی کۆمپانیاکانی جیهان جگە لە ئەمریکا بۆ هاوکاری ئەتۆمی لەگەڵ ئێران بۆ دوو مانگی دیکە درێژ کرایەوە. وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا جارێکی دیکە زیادبوونی چالاکیە ئەتۆمیەکانی ئێرانی بە قەبوڵ نەکراو ناوبرد.